کەناڵی ١١ی ئیسڕاییل ڕایگەیاند کە بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، ئاڵمان و هولەند بە سەرۆکایەتی ئەوان، فشار دەخەنە سەر یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆی ئەم پرسە هاوکاری ڕژیم لەگەڵ ڕووسیا لە هێرشکردنە سەر ئۆکراین و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانە. دیپلۆماتکارانی ئورووپایی بەم کاناڵەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ یەکەمین جار یەکێتیی ئورووپا پاساوی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت. لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند کە دەبێت هەموو وڵاتانی ئوروپایی بەم بڕیارە ڕازی بن ههربۆیه ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت. پێش ئەمە، ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمان ڕایگەیاندبوو کە کاتی دەوێت تا ناوی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە. بەڵام نوێنەرانی پارتە ئوپۆزوسیۆنەکان لە پەرلەمانی ئاڵمان ڕەخنەیان لە نەبوونی ڕێوشوێنەکانی پێویست له دژی ڕژیم گرتووە و داوایان کردوه که بهزوترین کات ناوی سپای پاسداران لە لیستی تاقمە تێرۆریستییەکاندا جێگیر بکرێ.
هەفتەی ڕابردوو ٤٣ ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکرات لە پارلەمانی ئەڵمان خوازیاری ئەوە بوون کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە. ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی هولەند داوای کرد کە یەکێتیی ئەورووپا سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت و داوای لە حکومەتی هولەند کرد بەرگری لەو هەڵوێستە بکات. جەیمز کلۆرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە گەمارۆی تەواوی سوپای پاسداران و هەروەها ئەو کەس و کۆمپانیایانەشی داوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ ڕووسیا دابین کردووە. پێشتر جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، هەنگاوی حکومەتەکەی بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ١٠ هەزار ئەندام و بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند، بەڵام ئەم وڵاتە تا ئێستا ناوی سوپای پاسدارانی نەخستۆتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوه.