خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "هرانا" لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکان هەتا ۱۱ی بەفرانبار, لانیکەم µ۱۲ کەس لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم شەهید کراون. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەو هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری دیکە و میدیا کۆمەڵایەتییەکان, هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری یەزد, کە خوێندکاری زانستگای بونیا لە وڵاتی ئیتالیا دەبێ, بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی ئەگەڕێتەوه بۆ ئێران.
دەوترێ ناوبراو کە بە مەهدی زارع ئەشکزەری پێناسە کراوە, لە ڕەوتی بەشداری له ڕاپەڕینەکان لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە و پاش شکەنجە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران, سەر و چاوی زەربەی بهرکهوتبوو. ناوبراو بەشیوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لەشیوەی کاتی لە زیندان ئازاد دەکرێ, بەڵام پاش ئازاد کردنی بەبۆنەی فشار و شکەنجەی زیندان ئەڕواتە کۆما و پاش سێ حەوتوو گیان ئەدات.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ۱۰ی بەفرانبار ڕادەستی خانەوادەکەی دەکرێت و لە شاری ئەشکزەری یەزد ئەسپەردەی دەکەن. پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو, ڕۆژی یەکشەممه ۲·ی سەرماوەز, بە بڵاو کردنی هەواڵێک ڕایگەیاند کە محەممەد حاجی ڕسووڵپوور, یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی شاری بۆکان بەهۆی شکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە زیندانی بۆکان کەوتووەتە کۆما و پاش چەند ڕۆژ بەبۆنەی کاریگەری برینەکانی لە دەرمانخانەی قولی پووری بۆکان گیانی سپاردووه.