خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ, ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی, هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵیان کوتاوەتە سەر هۆڵێکی وەرزشی لە ناوچەی کەریم ئاوا و لانیکەم ۳۰ هاووڵاتی تواشاچی و یاریزانیان پێکەوە دەسبەسەر کردووە.
هەروەها ۱۰ هاووڵاتی دیکەی بەلووچ له شەقامی کەشاوەرز لە شاری زاهیدان دەسبەسەر کراون. له کهمپهینی هاووڵاتیان دا بۆ ڕاگهیاندنی ناوی دهستگیرکراوان، تاکو ئێستا ناوی دوو کەس له دەسبەسەرکراوانی بە ناوهکانی نیعمەتوڵڵا سەرگۆڵزایی و ئیحسان سەرگۆڵزایی تەمەن ۱· ساڵ, کە کاسبکاری دەسفرۆشن, ڕاگەیاندووە.
پارێزگای سیستان و بەلووچستان له ۱۳ حەوتووی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەلومەرجی وڵات و بەردەوام بەشداری ڕاپڕینەکانیان کردووە. میدیاکانی ڕژیمی ئاخوندی باسیان لەوە کردووە کە دەسبەسەرکراوان کەسانێکی تاوانبارن و بە چەندین تۆمەتی جیا جیا وەک دزی و ئاژاوەگێڕی لەو ناوەچەدا دەسبەسەر کراون.
لە ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ۳ میرمنداڵی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵی بەلووچ کە خاوەنی پێناسەی حکومەتی نین و هەروەها هاووڵاتیەکی ۲۹ ساڵان بە ناوی محەممەد شەهنەوازی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.