خەباتمێدیا: دادگای باڵای ڕژیم سزای لەسێدارەدانی بهسهر دووهاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد مەهدی کەرەمی و محەممەد حوسەینی دا سهپاندوه. ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدا دژ بە محەممەد حوسەینی دراوە کە ناوبراو بە عەلی شەریفزادەی ئەردەکانی, پارێزراوەکەی خۆی ڕایگەیاندووە کە تەواوی دانپێدانانەکانی لە ژێر شکەنجە بووە و هیچ بارێکی یاسایی نییە.
پارێزەری ناوبراو لەم بوارەدا وتوویەتی لە ڕەوتی چاوپێکەوتن لەگەڵ تۆمەتبار محەممەد حوسەینی لە زیندانی کەرەج, ناوبراو باسی لە شکەنجە, لێدان بە دەست و پێ و چاوی بەسراو و هەروەها لێیدان تا ئاستی بێ هۆشبوون و ڕشانەوە و لێیدانی به میلەی ئاسن کردوه.
هەروەها محەممەد مەهدی کەرەمی, تۆمەتباری دیکەی ئەم پەروەندەیە کە سزاکەی پشتڕاست کرایەتەوە, ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەو. محەممەد مەهدی کەرەمی لەلایەن کلمانتین اوتان نوێنەری پارلەمانی فەرانسە و ئەردەڵان شوکرابی نوینەری پارلەمانی سوئید کەفالەت کراون.