هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مانگرتنی ناڕازیانی زیندانیکراو له‌زیادبوون دایه‌ و دۆخی زۆرێک لە گیراوەکان خراپتربووه‌

مانگرتنی ناڕازیانی زیندانیکراو له‌زیادبوون دایه‌ و دۆخی زۆرێک لە گیراوەکان خراپتربووه‌

خه‌‌‌باتمیدیا: لەگەڵ زۆربوونی فشارەکان بۆ سەر ناڕازیانی زیندانیکراو، شەپۆلی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا ڕوو لە زیاد بوونە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەندروستی زۆرێک لە زیندانییەکان لە مەترسیدایە. هاوکات سزای قورس بەسەر ناڕازیان دەسەپێندرێت. ڕژیم ده‌‌‌ستی کردوه‌‌‌ به‌‌‌ ڕه‌‌‌شبگیری و گرتن و بێسه‌‌‌روشوێنکردنی هاووڵاتیان و به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ مامۆستایان وخوێندکاره‌‌‌ ناڕازیه‌‌‌کانی ده‌‌‌رکردوه‌‌‌.
محەممەد ڕەزا ئاژەر، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ کە لە ٣١ی ڕەزبەر لە شاری مەشهەد دەستگیرکرا، لە پەیامێکی دەنگیدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند، بەهۆی فشاری ڕەوانی ڕەگی چاوەکانی دڕاون و لە دەرمانخانەی زیندانی ئەوشارە بۆ چارەسەر دەرمانێکیان داوەتی کە ڕوون نیە ناوی دەرمانەکە چیە.
هەروەها ئارمیتا عەباسی و لانیکەم ١٤ زیندانی دیکە لە زیندانی کەچووی کەرەج لە ڕۆژی دووشەممەوە، بەهۆی کەمتەرخەمی و گرنگی نەدانیان لەلایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانە مانیان لە خواردن گرتووە.
ژاسمین حاج میرزامحەممەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵ، کە بەهەمان شێوە دوای دەستبەسەرکرانی لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی حەدیس نەجەفیدا، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە ڕۆژی دووشەممەوە لە زیندانی کەچوویی کەرەج مانی لە خواردن گرتووە.
لە گرتە ویدیۆییەکەدا کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵێک هاووڵاتی لە شاری ڕوودێهێن، بۆ پشتیوانی لە ژاسمین حاج میرزامحەممەدی، لە تەنیشت ڕەمزی ئەم شارە کە تێیدا دەژی، گوڵ و یاداشتگەلێکیان بۆ داناوە.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە حەمیدە زەڕایی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مەراسیمی چلەی حەدیس نەجەفی، ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ کە ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر دۆخی خۆی لە زیندانی کەچووی مانی لە خواردن گرتووە. بە وتەی ناوبراو، حەمیدە زارعی تووشی کەمخوێنی و دابەزینی فشاری خوێن بووە و ئەم مانگرتنە لە ڕادەبەدەر مەترسی لەسەر ژیانی دروست کردوه‌‌‌.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها باس لەوە دەکات کە حەمیدە زارعی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە توندی لێی دراوە. دادگایەکەی لە 8ی ڕەزبەر بە شێوەی ویدیۆیی بە سەرۆکایەتی دادوەر ئاسف بەڕێوەچووه‌‌‌، و ڕێگەی پێنەدراوه‌‌‌ پارێزەری هەبێت.
دوابەدوای شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان، کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕاپۆرتێکان لەسەر ئەوە دا کە هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران بە هەڵکوتانە سەر هۆڵی وەرزشی شاری کەریم ئاوا لە زاهیدان لانیکەم ٣٠  هاووڵاتی بەلووچیان دەستبەسەر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە گرووپی تێلێگرامی خوێندکارە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە فەرشید نەورۆزی مامۆستای ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی مازەندەران بە هۆی پشتیوانی لە خوێندکارانی ناڕازی لە کارەکەی دوورخراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراوسەرەڕای فشارە ئەمنییەکان، بەڵام ئامادەنەبوو لیستی خوێندکارە مانگرتووەکان بخاتەڕوو وه‌‌‌ دژی دەرکردنی یەکێک لە خوێندکارەکان وه‌‌‌ستاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.
هەروەها چەند هەفتەیەک لە دوای هەینی خوێناوی زاهیدان، سەرکوتی ناڕازیان لە سیستان و بەلوچستان بەردەوامە، مەولەوی عەبدولحەمید، پێش نوێژی زاهیدان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی، هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی بۆ سەر خەڵک لە کاتی مەراسیمەکەدا بە دوور لە ئینساف، بێ بەزەیی ناوبرد و نووسی: دروشمی هەندێک لە ئامادەبووان ناتوانێت بیانوویەک و ئەمرێک بێت بۆ هێرش کردنە سەر خەڵکی خەمبار و بێ دەسەڵات.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی ناڕازیانی زیندانیکراو له‌زیادبوون دایه‌ و دۆخی زۆرێک لە گیراوەکان خراپتربووه‌

مانگرتنی ناڕازیانی زیندانیکراو له‌زیادبوون دایه‌ و دۆخی زۆرێک لە گیراوەکان خراپتربووه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران