چوارشه‌مه‌ 

28 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ریشاژۆ بوونی گەندەڵی لە رژێمی سیاسی ئێراندا!

ریشاژۆ بوونی گەندەڵی لە رژێمی سیاسی ئێراندا!
و: زمزیران

لەگەڵ ئەوەی ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژێمی ئێران بەردەوامە لە کڵاونانە سەر خەڵک، بەم دواییانە ئەوە ئاشکرا بووە کە لە سەندوقی خانەنشینی دزی کراوە، ئەو دزی و لاخستنە بە جۆرێکە کە یەکێک لە مۆرەکانی رژێم دەڵێ سەندوقەکانی خانەنشینی رۆژ لەدوای رۆژ چۆڵتر و لاوازتر دەبن.

لەگەڵ ئەوەی ئاخوند رۆحانی سەرۆککۆماری رژێمی ئێران بەردەوامە لە کڵاونانە سەر خەڵک، بەم دواییانە ئەوە ئاشکرا بووە کە لە سەندوقی خانەنشینی دزی کراوە، ئەو دزی و لاخستنە بە جۆرێکە کە یەکێک لە مۆرەکانی رژێم  دەڵێ سەندوقەکانی خانەنشینی رۆژ لەدوای رۆژ چۆڵتر و لاوازتر دەبن.

جێگری وەزیری کاری رژێم لەبارەی گەندەڵی لە سەندوقی خانەنشینی دەڵێ: ئەو سەندوقانە بە قوربانی دەستی پۆپۆلیزم و گەندەڵی لە ئاستی نەتەوەیی ناودەبا.

هەر ئەو مۆرەی رژێم ئاشکرای دەکا کە خانەنشینان کە کەسانێکن بەرگەی زیانەکان ناگرن، بەهۆی گەندەڵیەوە نرخێکی زۆریان داوە، ئەوە لە کاتێکدایە حکومەت ساڵی 1392 لە بڕیارێکی نالۆژیکی دا 2000 هەزار ملیارد تمەنی بە سەندوقی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە ژێرناوی "یەکدەست کردن" دراوە. (هەواڵدەری مێهر 15ی ڕەزبەری 95)

رۆژنامەی ئیعتمادی سەر بە تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی سەبارەت بە دزی و گەندەڵی لە حەقی خانەنشینان لە سەندوقی خانەنشینی دا، هەوڵ دەدا ئەو مەسەلە بە نەبوونی بەرێوەبەری باش و دڵسۆز لە سەندوقەدا پێوەند بدا.  بەڵام نووسەر چاوپۆشی لەو راستیە دەکا کە ئەو بەرێوەبەرانە لە مۆرەکانی حکومەتێکن کە لە نزیکانی بەرپرسانی پلەبەرزی رژێمن و بۆ ئەو پۆستە دیاری کراون. هەر وەک لە مەسەلەی گەندەڵی لە رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی دا بینیمان قازی مورتەزەوی جینایەتکار بە پشت بەستن بە سەرانی رژێم توانیبووی ئەو هەموو دزیە بکات. بەم پێیە  نابێ دزی و گەندەڵی لە سەندوقی خانەنشینی بخەینە حیسابی بێ توانایی لە بەرێوەبەریدا بەڵکوو گەندەڵی و دزی بە فیرۆدانی ماڵ و سەرمایەی خەڵک لە ناخی رژێمی ویلایەتی فەقیەو بەتایبەت دەوڵەتی رۆحانی دایە.

روون و ئاشکرایە کە بەرێوەبەرانی گەندەڵ و دز لە ناوەندگەلێکی وەک رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی و سەندوقەکانی خانەنشینی و... هەر وەک ئەو 300 بەرێوەبەرەی موچە نجومیان وەردەگرت بە تێکڕا لەلایەن بەرپرسانی پلەبەرزی دەسەڵاتەوە لەو پۆستانەدا دانراون.

هەر چەند چەند دێڕێک دواتر رۆژنامەی ئیعتماد لە نووسینەکەیدا دانی بەوەداناوە کە کۆسپی سەرەکی لەو سەندوقانەدا نەبوونی شەفافیەتە کە لە گەندەڵی جێکەوتوو لە ئابووری وەڵات سەرچاوە دەگرێ. ئەوەی ئەورۆ بەسەر سەندوقەکاندا هاتووە، بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتێکی باشە لەو سەندوقانەدا، بەداخەوە حکومەتەکانی پێشوو بەهۆی نەبوونی ئەو دەسەڵاتە باشەوە شەفافیەت و بەشداریان بووە و وەڵامدەرەوە نەبوون. هۆیەکی گرینگی دیکە کە ئەو سەندوقانە بەم رۆژە گەیشتوون ئەوەیە کە بڕیاری دروست لەو بارەوە نەدراوە، باشتر بڵێم ئەو سەندوقانە بوونە قوربانی پوپولیزم و گەندەڵی کە باڵی بەسەر ئابووریدا کێشاوەو نرخەکەشی دەبێ خانەنشینان بیدەن کە ئەم چینە چینێکی هەژاری کۆمەڵگەن.

موحسینی رەنانی یەکێک لە ئابوری ناسانی رژێمە کە ئەو راستیە دەدرکێنێ کە ئەو گەندەڵی و فەسادەی ئابووری و بەتایبەت سەندوقەکانی خانەنشینی گرتۆتەوە، بۆ سیستەمێکی سیاسی گەندەڵ دەگەڕێتەوە، کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانگەلی جۆراوجۆر، نابراو لەوبارەوە دەڵێ: ناوەندەکانی بیمە و دابین کردنی کۆمەڵایەتی و سەندوقەکانی خانەنشینی نمونەیەکی بچوکن لە پێکهاتەی سیاسی، کە هەموویان یەک خاوەنیان هەیە کە ئەویش ئەو گەندەڵیەیە کە لە رژێمی سیاسی دا بوونی هەیە.

هەموو وەزیرەکان دەڵێن کێشە هەیە بەڵام کەس شەفاف ساز ناکا. ناتوانین دەست نیشانی بکەین کە ئایا سیسەمی سیاسی بریاری شەفاف سازی هەیە یان نا. (رۆژنامەی ئیعتماد 15 ڕەزبەری 1395)

ئاشکرایە کە ئەو دیان پێدانانەی سەبارەت بە گەندەڵ بوونی سیستەمی ئابووری و سیاسی لە ئارادایە، بەشێکی بچووکی راستیەکانە چۆنکە لە رژێمی دۆزەخی ویلایەتی فەقیهدا هەنگاوێکی دروست نابینی و تێکڕای ئەو سیستەمە دەستیان لە ناوبردنی چین و توێژەکانی ئێراندا هەیە.


8 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ریشاژۆ بوونی گەندەڵی لە رژێمی سیاسی ئێراندا!

ریشاژۆ بوونی گەندەڵی لە رژێمی سیاسی ئێراندا!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران