خەباتمیدیا: ڕۆژی هەینی ۱۶ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی, ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئابلۆقەی نوێی خستووەته سەر · کەس لە ئەندامانی بەڕێوەبەری پیشەسازی ئاسمانی قودس, بە ناوەکانی: حوجەتوڵڵا قۆرەیشی, قاسم دەماوەندیان, حەمیدڕەزا شەریفی تێهرانی, ڕەزا خاکی, مەجیدڕەزا نیازی ئەنجیلی, وەلی ئەرلانیزادە ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەری و نادر خون سیاوەش بەڕێوەبەری گشتی ئەو کۆمپانیایه, کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی درۆنی خۆتەقێنی شاهد_۱۳۶ی ڕژیمی ئاخوندی ئێران.
جانێت یلین, وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە وتی: ئێمە هەموو توانای خۆمان دهکهینه کار بۆ ئەوەی بەرگری بکەین لە دەستپێڕاگەیشتنی ڕووسیە بەو چەکووچۆڵانەی کۆمەڵکووژی و کوشتاری دڕندانەی دژ بە ئۆکراینی پێی دەکرێ. ئەوەی کە ڕووسیە وەک کۆتا ڕێگا چارە چەک لە ئێران وەرئەگرێ نیشاندەری لاوازی و بێ هیوایی ئەو حکومەتە لە بەرامبەر خۆڕاگری بوێرانەی ئۆکراینییەکانه. بەپێی ئەم ئابلۆقە نوێیه, دارایی و سهروهتی ناوبراوان لە ئەمریکا دەستی بەسەردا دەگیردرێت و ئەم کەسانە مافی ڕۆیشتن بۆ ولایەتەیەکگرتووەکانیان نامێنێت.