خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی, دەزگای دادی ڕژیم سزای لەسێدارەدانی سەپاند سەر مەجید کازمی, سەعید یەعقوبی و ساڵح میرهاشمی, کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان دژ بە دەسەڵات دەسبەسەر کرابوون. بەپێی ڕاپۆرتی "تسنیم" ناوبراوان لەسەر پەروەندەی"خانه اصفهان" لە ڕێکەوتی ۲µی خەزڵەوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی کە تێدا ۳ هێزی سەرکوتکەر ڕژیم کوژراون, تۆمەتبار کراون و سزای موحاربە سەپێندراوەته سەریان. شایانی باسە مەجید کازمی و ساڵح میرهاشمی وێڕای موحاربە, بە ئەندامەتی لە سازمانی موجاهدین تۆمەتبار کراون.
حەسێبی تویتەری ۱µ۰۰ وێنە پێشتر لەسەر زاری یەکێک لە کەسانی نزیک بە ساڵح میرهاشمی, ڕایگەیاندو کە ناوبراو لە کاتی دەسبەسەر کردن شکەنجە دراوە و لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی شوێنی شکەنجەکان لە سەروچاوی دیاری داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هرانا", له دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەرانسەریەکان هەتا یەکشەممە ۱۸ی بەفرانبار, µ۱۹ کەس گیانیان داوەو ۶۹۰ کەس لە ڕەوتی دادگایی کردنەکان سزایان بەسەردا سەپاوە.