زیندانیەکی سیاسی کورد لە وەزعێکی خراپی جەستەیی دایە
هونەرمەندێکی کورد پاڵێوراوی خەڵاتی "قربۆقی زێڕین"ە
ڕێوڕەسمی ناساندنی "هەناری" لە شاری سنە بەڕێوەچوو
پیاوێک بە هۆی هەژارییەوە سێ منداڵی دەفرۆشێ
کرێکارانی نەیشەکەری "حەفت تەپە" لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەردەوامن
زیندانیەکی سیاسی کورد لە وەزعێکی خراپی جەستەیی دایە
زیندانی سیاسی دڵشاد وەسیمی لە هەلومەرجی خراپدا لەژێر بەندی 7ی گەوهەردەشت، فڕێدراوە.
زیندانی سیاسی عەقیدەتی کورد دڵشاد وەسیمی رۆژی 7ی ڕەزبەر لە هۆڵی 12 بۆ شوێنێکی دیکە دەبرێ، ئێستا ناوبراو لە ژێر بەندی حەوتدا لە هەلومەرجێکی خراپدا راگیراوە.
ناوبراو زیاتر لە حەوتوویەکە بەبێ نان و ئاو لە وەزعێکی خرابدا دەژی.
شایانی باسە هێزەکانی رژێم لەو گرتووخانەیە بە ئانقەست بەدواداچوون بۆ وەزعی ئەو زیندانیە سیاسیە کە لە حاڵی مەرگدایە ناکەن، هاوکات شەو و رۆژ بە رێگەی دەنگی بڵیندگۆکان فشاری رۆحی دەخەنە سەر.
هونەرمەندێکی کورد پاڵێوراوی خەڵاتی "قربۆقی زێڕین"ە
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی حکومەتی فارس، حیشمەت نارنجی لە کورتە فیلمی دیکومێنتاریی "٧٤" لە دەرهێنەریی ستار چەمنی گوڵ، لە ٢٤ەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی دیکومێنتاری و فیلمی سینمایی، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "قڕبۆقی زێڕین" لە وڵاتی لەهستان دەست نیشان کرا.
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سینمای لاوی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: پێوەری خەڵاتی باشترین فیلم، لە بەشی وێنە و فیلم هەڵگرتنەوە، هەر ساڵ دەدرێتە وێنەگرەکان، و هەروەها سێ فیلمی درێژ و سێ کورتە فیلمی دیکومێنتاری.
سیروس سەنایی لە درێژەدا ئەوەشی خستەڕوو کەØ› لەو فێستیڤاڵەدا حیشمەت نارنجی وەکوو تەنیا نوێنەری ئێران لە فیلمی دیکومێنتاری ٧٤، خەڵاتی کورتە فیلم، لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی لە "زوریخ" لە وڵاتی سوویس بەدەست هێنا.
بە وتەی ناوبراو، پێشتر لە ساڵی ٢٠ ١١دا، مەحموود کەلاری بە بۆنەی وێنەگرتنی فیلمی جیایی نادر لە سیمین، لە دەرهێنەریی ئەسغەر فەرهادی توانی خەڵاتی"قربۆقی زیو" و تورج ئەسلانی لە ساڵی ٢٠ ١٢دا، بۆ وێنەگرتنی فیلمی سینمایی "وەرزی کەرگەدەن" لە دەرهێنەریی بەهمنی قوبادی خەڵاتی " قربۆقی بڕۆنزی"لەو فێستیڤاڵەیان بەدەست هێناوە.
فێستیڤاڵی "پالاس کەمێرا ئیمەیج" لە ڕۆژانی ١٢هەتا ١٩ی نوامبری ٢٠ ١٦، بە بەشداریی ستار چەمنی گوڵ و حیشمەت نارنجی لە شاری "بێدگووسزسز"ی وڵاتی لەهستان بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی ناساندنی "هەناری" لە شاری سنە بەڕێوەچوو
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، کتێبێکی شێعری کوردی لە بیاڤی منداڵان و مێر منداڵان، ڕۆژی شەممە لە سێهەمین ڕۆژ لە حەوتووی نەتەوەیی منداڵان لە شاری سنە ڕوونمایی کرا.
"فەردین حەقەبەیان"، شاعێری ئەم کتێبە لە ڕێورەسمی ناساندنی کتێبەکەیدا ڕایگەیاندووە کەØ› "بە سەرنجدان بەوەیکە چالاکی سەبارەت بە منداڵان و پەروەردە کردنیان گرینگیی خۆی هەیە، نووسینی کتێبیش بۆ منداڵان جیاوازی زۆری لەگەڵ نووسین بۆ گەورەساڵان هەیە، و تەنانەت دەبێ ڕەهەندی دەروونناسیی ئەم بابەتەش لەبەرچاو بگیرێت."
ناوبراو هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کەØ› یەکەمین کتێبی، لەژێر ناوی "جوجک و پشیلە" لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاویدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم شاعێرە کوردە ڕایگەیاندووە کەØ› "ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ململانێ لە نێوان هێزی خێر و شەڕدایە کە لە کۆتاییشدا خێر بەسەر شەڕدا زاڵ دەبێت و سەرکەوتوو دەبێت."
پیاوێک بە هۆی هەژارییەوە سێ منداڵی دەفرۆشێ
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ژنێک لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای ئەراک بە زگێک ٣ منداڵی بووە، باوکی ئەو منداڵانە بەهۆی دەستکورتی و هەژاریەوە توانای دانی پووڵی نەخۆشخانەی نەبووە بۆیە بڕیاری فرۆشتنی منداڵەکانی خۆی داوە، ئەو پیاوە لە سەرەتاوە بڕی ٤٠ میلیۆن تمەن نرخی لەسەر هەر یەک لەو منداڵانە دانابوو، بەڵام دواتر ئامادە بووە، هەر منداڵێکی بە ٢٠ میلیۆن تمەن بفرۆشێت.
ڕۆژنامەی "ئارمان امروز" لەو بارەوە بڵاوی کردەوە، کێشەی کڕین و فرۆشتنی منداڵان لە ئێران، دیاردەیەکی نوێ نیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بە میدیاکردنی لەو جۆرە حاڵەتانە، هەستیاریی کۆمەڵایەتیی لە سەر ئەو بابەتانە زۆرتر کردووەتەوە.
بەرپرسی ئەنجومەنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دیاردەی منداڵ فرۆشی لە ئێراندا دەڵێت: منداڵ فرۆشی یەکێک لەو حاڵەتگەڵەیە کە جێگە و پێگەی مڕۆڤایەتی لە کۆمەڵگادا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
کورش محەممەدی لە درێژەدا گوتیØ› لە دەیەکانی ڕابردوودا، کێشەکانی وەک هەژاری، دەستکورتی، بێکاری، پەرەسەندنی لەشفرۆشی، لەو خەسارە جیددییانەن کە بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئێمە شایەتی زۆر بوونی منداڵانی بێسەرپەرست بین.
بە وتەی شەهین ملاوێردی جێگری سەرکۆماری رژێم بۆ کاروباری ژنان، فرۆشتنی منداڵان لە زکی دایکاندا و پێش لەدایک بوونیان لە ئێران ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ناوبراو هەروەها کێشەکانی وەک هەژاری، گیرۆدەبوون بە مادەی سڕکەر، خەوتن لە سەر شەقامەکان و هاوسەرگیریی منداڵانی وەکوو هۆکاری سەرەکیی "ساتوسەودا کردن بە منداڵانەوە" ناو برد.
کرێکارانی نەیشەکەری "حەفت تەپە" لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەردەوامن
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی حکومەتی "ئیلنا"، سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 18ی ڕەزبەر هەندێ لە کرێکارانی ناڕازی، لە بەرانبەر بینای بەڕێوەبەریی کارخانەی نەیشەکەری "حەفت تەپە"دا کۆبوونەوەتەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.
ئەم کرێکارانە دوو تا چوار مانگە حەقدەستیان پێ نەدراوە.
بەوتەی ئەم کرێکارانە، سەرجەم ١٢٠ ٠ کرێکار لەم ئەنجومەنەدا سەرقاڵی کار و چالاکی بوون و ئێستاش ماوەی ٢ تا ٤ مانگە کە پارەیان پێ نەدراوە.
هەروەها ئەم کرێکارانە باسیان لەوە کردووە کەØ› پێشتریش بە دەیان جار ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە و بەرپرسانیش بەڵێنییان پێ دابوون کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵام هیچ داخوازییەکیان جێبەجێ نەکراوە و ئەوانیش دەستیان بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین کردۆتەوە.