پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شۆڕشی ژینا بە سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵک لە هێز ناکەوێ

شۆڕشی ژینا بە سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵک لە هێز ناکەوێ

لە مێژووی ٤٢ ساڵەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێراندا، تاوانی زۆر گەورەو  ڕوویداوە. کۆمەڵکوژیی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئازەریەکان و عەرەبەکان، کۆمەڵکوژییەکانی چەند هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی ٦·، لە سێدارەدانی سەدان پەێرەوی ئایینی بەهایی، مەسیحی، جوولەکە و زەردەشتی ، بەردبارانکردنی ئافرەتان و ژنان تا مردن و جینایەتی بێ سنوور دژی ئافرەتان، بڕینی دەست و قاچ و پەنجەی هەزاران ژن و پیاوی ئێرانی ، دەیان و سەران  تاوانی دیکە، کە  ئەو ڕژیمە لە ماوەی٤۳ ساڵەی حوکمڕانیدا ئەنجامی داوە.
لە ماوەی زیاتر لە سەد ڕۆژ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و لە ڕۆژو ساتەکانی  خۆپێشاندان و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ئەو دەسەڵاتە جینایەت و دڕندەیی  گەیاندە ڕادەیەک کە هەموو جیهان هاتە دەنگ و دەیان حکومەت و ناوەندەی ماڤی مرۆڤ ڕژیمیان مەحکوم کردو ئابڵوقەیان خستە سەر ناوەندو بەرپرسەکانی ئەو حکومەتە  دیکتاتۆرە.
جێگەی سەرنجە کە سەرەڕای جینایەت و دڕندەیی ڕژیمی ئاخوندی،  ڕاپەڕینی گەلانی  ئێران و خرۆشانی کچان و کوڕانی کوردو نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە شێوەیەکی شێلگیرانە بەردەوامە.
لاوە نەبەزو قارەمانەکان بە شێرانە لە مەیدانی شۆڕشی ژن ژیان  ئازدی و شۆڕشی ژینا دان  و بزوێنەری بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانن بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش، کە ڕووخانی ئەو  ڕژیمە دیکتاتۆرەیە.، لاوانی قارەمان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندیان سەلماند کە ئەشکەنجە ، زیندانی کردن و  ئیعدام کار ناکاتە سەر بڕیاڕیان لە خەبات و تێکۆشان.
شکی تێدانیە شۆڕش و ڕاپپەڕینی تێکڕایی کە ئامانجی پیرۆزی هەیە بۆ دابین کردنی دیموکڕاسی و ماڤی بەرانبەرە سەرکەوتو دەبێ.
کۆمەڵگای ئێران بە شۆڕشی  ڕزگاریخوازی وهاوئاهەنگی و هاودەنگی کرێکاران و کارمەندان ژنان و لاوان،منداڵان و مێرمنداڵان یەکگرتوو ی کۆتایی  بە ڕژیمی ئاخوندی دێنن کە  ماوەی ٤٤ ساڵە گەلانی ئێران بە دڕندانەترین شێوە دەچەوسێنیتەوەو لە ئاکامدا حکومەتی دیموکرات لەسەر بنەمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەو شۆڕشە گەورەو تێکڕاییە جێگیر دەبێ.


1 ساڵ و 10 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شۆڕشی ژینا بە سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵک لە هێز ناکەوێ

شۆڕشی ژینا بە سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵک لە هێز ناکەوێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران