پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات

ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆمیسیونی سیاسی نیزامی

جەماوەری خەباتکاری کوردستان!
پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوباروەڕانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
بەداخێکی گرانەوە رایدەگەێنین کاک مستەفا ئـەحمەدنژاد ناسراو بە “دیار خەبات”، پێشمەرگەو کادری دڵسۆزو قارەمانی سازمانی خەبات لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی تەشکیلاتی لە ناوخۆی کوردستانی ئێران دا، بە پیلانی خۆفرۆشان لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید کرا.
شەهید دیار قارەمانانە و وەک نەریتی خەباتیە بە باوەڕەکان، لە ڕوبەڕوبونەوە لەبەرانبەر هێزەکانی رژیمی ئاخوندی شەهید ‌دەکرێ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سەرفرازی گەلی کوردو ڕێبازی پاک و بێگەردی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەبێ‌.
شەهید دیار پێشمەرگەو کادری بە بیروباوەر و فیداکار، تا دوایین ساتەکانی ژیانی بەبڕیار و وەفادار بە رێبار و رێگەی پیرۆزی سازمانی خەبات مایەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەربەرزە بە بوونی رۆڵەی فیداکاری وەک شەهید دیاری تێکۆشەرو بە باوەڕ. بێگومان خەباتیەکان بە گیانبازی و بە خوێنی گەشیان دەیسەلمێنن و سەلماندویانه کە ڕێبازی سازمانی خەبات ڕێبازی کوردایەتی ڕاستەقینەو ئازادیخوزای کەم هەڵەو بێ‌ پەڵەیە.
بەبۆنەی شەهیدکرانی کاک دیار پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەو خزمان و هاورێیانی لە ریزەکانی سازمانی خەبات و خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنین و بەڵێنیمان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات دەکەینەوە کە سازمانی خەباتی خۆێناوی لە تێکۆشان و شۆڕشی نەتەوەیی و نیشتمانی و کوردایەتی و ئازادیخوزایی ڕاستەقینە تا گەیشتن بە دوا ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و ڕوخانی دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیکتاتۆری ئاخوندی بەردەوام دەبێ‌.
هەزاران درود بۆ رۆحی شەهید دیار و تێکڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی شۆڕشی ژینا، ژن ژیان ئازادی
سەرکەوێ‌ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران
بروخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
بەردەوام دەبێ کاروانی سەربەرزانەی سازمانی خەبات و شەهیدان

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی نیزامی
۲۲ ی بەفرانباری ۱٤۰۱ کۆچی خۆری


1 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات

ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران