دادگای بەناو ئینقلابی ساری سزای ١٨ ساڵ زیندانی بە سەر کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی "بیتا حەقانی نەسیمی" سەپاند.
ئاژانسی هەواڵی مافی مرۆڤی "هەرانا" ڕۆژی هەینی ٢٣ی بەفرانبارلە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ئەم ژنە لاوە یەکێکە لە گیراواکانی ناڕەزایەتییەکانو ئەم حوکمەش لە لایەن لقی یەکی دادگای ساری لە پارێزگای مازندەران بۆی دەرچووە.بیتا حەقانی پێشتر بە تۆمەتی "مفسد فی الرض " دادگایی کرابوو، سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندرابوو.
بەپێی بڕیاری دادگا، ناوبراو لەو تۆمەتە بێتاوان دەرچووە و سزای 18 ساڵ زیندانیکردن و 2 ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی لە وڵاتی بەسەردا سەپێنراوە. بیتا حەقانی لە ٢٦ی ڕەزبەر لە شاری ساری گیرا و لە ١٣ی بەفرانبار دادگاییکردنی بەڕێوەچوو.