پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و ئێران

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و ئێران

لە گرتووخانەی ورمێ خانەوادەی گیرەکان لەگەڵ هێزەکانی رژێم تێکگیران

خراپتر بوونی دۆخی جەستەیی زیندانیەکی کوردی عەقیدەتی

بەشەرتی دەستبەند و پێ بەندو دانی پووڵ زیندانیانی سیاسی ئازاد دەکرێن

بەهۆی مینەوە دوو کەس بریندار بوون

هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

بۆ پووڵ قەمچی لە چەند قوتابیەک دەدرێ








لە گرتووخانەی ورمێ خانەوادەی گیرەکان لەگەڵ هێزەکانی رژێم تێکگیران

سەرلە بەیانی رۆژی دووشەممە 19ی ڕەزبەر کۆمەڵێک لە کەس و کار و خانەوادەی چەند کەسێک لە زیندانیانی کورد لە بەرامبەر گرتووخانەی ورمێدا کۆبوونەوەو لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی سپای رژێم تێکگیران.

ئەو شەڕ و تێکگیرانە کاتێک رووی دا کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بەنیاز بوون چەند کەسێک لە زیندانیەکان بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سپا لە شەقامی "شارچایی" ورمێ بگوازنەوە بەڵام کەس و کاری ئەو زیندانیانە رێگەیان بە دەرچوونی ئەو ماشینەی بەندییەکانی دەگواستەوە نەدەداو رێگریان لێ دەکردن.

بەپێی قسەی شاهیدان هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی و سپا دەچنە شوێنەکەو لەگەڵ کەس و کاری گیراوەکان تێکدەگیرێن و چەند کەسێکیان لێ دەگرن. 

خراپتر بوونی دۆخی جەستەیی زیندانیەکی کوردی عەقیدەتی

زیندانی سیاسی عەقیدەتی کورد "دڵشاد وەسیمی" هەروا لە ژێر هەشتی بەندی حەوتی زیندانی گەوهەردەشت بەبێ هیچ کەلوپەڵێک فڕێدراوە.

ئەو زیندانیە ئەوندە لە باری رۆحی جەستەییەوە حاڵی خراپە کە توانای قسەکردنی نیە. ناوبراو بەهۆی شکەنجە و لێدانەوە زەربەی زۆری بەر جەستە کەوتووە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە. بەڵام بەرێوەبەرانی گرتووخانەکە ئەو زیندانیەیان بەو حاڵە وێڵ کردوە.

شایانی باسە ئەو بەندییە لە رۆژانی رابردوودا بە سەروچاوی خوێنی بۆ بەندی 12ی رەجایی شار گوازراوەتەوەو لە دوای چەند رۆژ بۆ شوێنێکی نادیار براوە. بەڵام دوای 17ی ڕەزبەر بە شێوەی نیوە گیان و بێهۆش فڕێدراوەتە ژێر هەشتی بەندی 7ی گرتووخانەکەوەو ئێستا لە حاڵێکدایە کە توانای نان خواردن و قسە کردنی نیە.

بەشەرتی دەستبەند و پێ بەندو دانی پووڵ زیندانیانی سیاسی ئازاد دەکرێن

بەپێی هەواڵەکان، لە رۆژانی رابردوودا بەرپرسانی قەزایی رژێم لە بەندیخانەی گەوهەردەشت پێنیشاری ئەوەیان بە چەند زیندانی داوە کە ئەگەر دەستبەند و پێ بەندێی ئەلکترۆنیان لێ بدرێ ئازاد دەکرێن.

بەپێی ئەو پێشنیارە ئەو زیندانیانە دەبێ بۆ ئازاد بوونیان 3ملوێن تمەن بۆ کرینی ئەو دەستبەندانەو مانگانە دوو سەد و پەنجا هەزار تمەن بۆ شارژکردنەوەی باتری ئەو دەستبەندانە بدەن.

بەڵام زیندانیانیان ئەو پێشنیارەیان رەد کردۆتەوە و نەچوونە ژێر بار.

بەهۆی مینەوە دوو کەس بریندار بوون

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان، بەهۆی تەقینەوەی مین کە پاشماوەی شەڕی 8 ساڵەی رژێمی خومەینیە، لە شاری سەروئابادی پارێزگای سنە دوو کەس بریندار بوون.

ئەو کەسانە بریتین لە ئارمین عەبدوڵاهی 23 ساڵەو جەماڵ فەتحی 27 ساڵە کە بەو هۆیەوە دەموچاو و دەست و پلیان بریندار بووە و براونەتە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.

 

 

هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥، ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری پیرانشار هاوڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵەکان ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەر کراوە ناوی جەلال خزریە کە تەمەن ٤٢ ساڵەو خەڵکی گوندی زێوە ی سەر بە بەخشی لاجانی شاری پیرانشارە .

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نیە.

بۆ پووڵ قەمچی لە چەند قوتابیەک دەدرێ

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەرانا سەرۆکی قوتابخانەی چەمران لە گوندی موختارئاوای شارستانی ڕوودبار سەر بە پارێزگای کرمان، کە بە یەکێک لە هەژارترین ناوچەکانی ئێران دەژمێردری، چەندین قوتابیی کچی بەهۆی ئەوەیکە نەیانتوانیوە بڕی 30 هەزار تمەن پووڵ بۆ ناونووسی کردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەستی قوتابخانە بکەن، دایەبەر  قامچیی.

بەپێی ئەم هەواڵە بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانە پاش ئەوەیکە قوتابییەکان وتوویانە ناتوانن ئەو برە پارەیە بدەن، لە قوتابخانەکە دەری کردوون و قامچی لێداون.

پاش بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرۆکی ئیدارەی بارهێنانی ڕوودبار حاشای لەو کردەوە قێزەونە کردوە بەڵام بنەماڵەی ئەم قوتابیانە بە هەواڵدەریی حکومەتی "تابناک"یان گووتووە کە ئەو رووداوە ڕاستەو رووی داوەØ› هەروەها فیلمی قسەکانی ئەو قوتابیانەی کە وەبەر قەمچی کەوتوون لە ماڵپەڕی یوتیوبیشدا بڵاو کراوەتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش لە گوندی ڕەحیم‌خان و سەراو، مودیری قوتابخانەکە داوای بڕی پارەی٧٠  هەزارتمەن بۆ هەر قوتابییەکی کردووە که بۆ ساڵی نوێی خویندنی ٩٥-٩٦ لەگەڵ خۆیان بیهێنن.

پێشتریش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆکان، بۆ ناونووسیی ساڵی تازەی خوێندن پسووڵەی پارەی بۆ قوتابخانەکانی ئەو شارە ناردبوو و پارەی زۆرەملی لە قوتابیان وەردەگرت، و ئەوەش ناڕەزایەتی بنەماڵەی قوتابیانی لێ‌کەوتبووە.


8 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و ئێران

هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان و ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران