یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان

پەیامی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان!

گەلانی زوڵم لێکراوی ئێران!

کادرو پێشمەرگەو هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات!
بە بۆنەی ۲ ی رێبەندان، ·· تەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کە بە ڕەنج و تێکۆشانی جەماوەری کوردو بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد لە مەهاباد و چەند شار و ناوچەی کوردستان دامەزرا، پیرۆزبایی گەرم بە تێکڕای هاونیشتمانیانی کوردستان و گەلانی ئێران پێشکەش دەکەین.
دامەزرانی کۆماری کوردستان، دەستکەوتێکی گرینگی نەتەوەیی و نیشتمانیە و پێشەوا قازی محەممەد و هاوکارانی ئامانجیان ڕزگاری و بەختەوەری دانیشتوانی کوردستان بوو.
بێگومان کۆماری کوردستان یەکەم ئەزموونی دەسەڵاتداریی کورد بوو لە چوارچێوی جوغرافیایەکی دیاریکراودا، سەرەڕای کەند و کۆسپ و بەربەستەکانی کە دەخرایە بەردەم کارەکانی، بە خۆشیەوە توانی وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی، کاری باش و بەرچاو لە بوارەکانی: پەروەردە، ئابوری، سیاسی ، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا پەرە پێ‌ بدا. بە تایبەت کە پێشەوا قازی محەممەد وەک پێشەوای ئایینی و نەتەوەیی دوور بوو لە هەر فکرو بۆچونێکی بێگانە بە کورد، دەوری بەرچاوی بینی لە دەسەڵاتداری کۆماری کوردستان دا.

خەڵکی کوردستان و تێکڕای گەلانی ئێران و سازمانی خەبات ی کوردستان، لە کاتێکدا یادی کۆماری کوردستان بە ڕێزەوە دەکەینەوە، کە لە تێکڕای شار و ناوچەکانی کوردستان و سەرانسەری ئێراندا، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازدی ،،شۆرشی ژینا،، بەردەوامی هەیە و توڕەیی وبێزاری تێکڕای گەلانی ئێران لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، زیاتر پەرە دەستێنێ‌.
ڕاپەڕین و شۆڕشی ژینا، دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندەکانی تووش دەیان قەیران جۆراو جۆر کردوە و ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی لە بۆمبەستی داماوی و تەریک کەوتنەوە و ڕیسوایی نێونەتەوەیی هێشتۆتەوە.
ڕاپەڕینی بە شکۆی جەماوەری وەزاڵەهاتوو، بە ڕادەیەک بەرین و بەهێزە کە ناوەندە جیهانیەکانی پشتیوانی مافی مرۆف و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی، بڕیاری پشتیوانی لە گەلانی ئێران و بە تایبەت ئافرەتانیان دەربڕیوە و بڕیای شیاویان داوە .
ڕاپەڕینی چارەنووس سازی گەلانی ئێران بە پێشڕەوی لاوان، خۆێندکاران، مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان و، ئوستادانی دانشگاکاکان و تێکڕ٠ای چین و توێژەکانی جەماوەر چۆتە قۆناغێکی چارەنووس ساز. بە تایبەت تا دێت کۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانیەکانی لە گەلانی ئێران زیاتر دەکاو لە ناوخۆی ئێرانیشدا سەرەڕای سەرکوت و شەکەنجەو شەهید کردنی زیاتر لە ٦۰۰ ڕۆڵەی کورد و ئێرانی، خۆڕاگرو پایەدارو نەترس لە بەرانبەر ئاخوندەکاندا وێستاون و لە بەرانبەریشدا ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانیان،چاوەڕی چارەنووسی ڕەش کردوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، مێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی لە گەڵ خانەوادەی شەهیدان، درود دەنێرێ بۆ جەماوەری خۆڕاگر و شۆڕگێر و زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و سەرانسەری ئێراندا و داوا لە جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران دەکەین بە یەکگرتوویی و تەبایی بەردەومتان لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە نگریس و دڕندەیەدا خۆڕاگری بکەن و یەکگرتویی و هاو دەنگیتان زیاتر بکەن.
بێگومان بەو خۆڕاگری و نەبەزیەی جەماوەر، دەسەڵاتی ئاخوندی دەڕوخێ‌ و دیموکراسی و ئازادی لە ئێراندا جێگیر دەبێ‌ و گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی دەگا.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان بە بۆنەی ۲ ی ڕێبەندان ·· تەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری جوانەمەرگی کوردستان.
بڕوخێ‌ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ‌ خەباتی گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
یەکی ڕێبەندانی ۱٤۰۱ کۆچی خۆری


1 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان

پەیامی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران