پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کاتێک کێرد بە ئێسک دەگا!

کاتێک کێرد بە ئێسک دەگا!
ئا: چلچەمە

دۆخی قەیراناوی ئابووری رژێم، مەسەلەیەک نیە کە پێویست بە باسکردن بکا، هەلومەرجەکە ئەوندە خراپە کە رۆژانە مۆرەکانی رژێم بەناچار دیانی پێدا دەنێن.
ئەو دۆخە خراپە ئێستا بەجێگەیەک گەیشتووە کە ئورگانە سەربازی و ئەمنیەتیەکانی رژێمیشی گرتۆتەوە کە هۆی سەرەکی سەرکوتی خەڵک و مانەوەی ئەو سیستەمەن، دادیان لەو هەموو دزی و خراپی ئابووریە بەرزبۆتەوەو دەستیان داوەتەوە ناڕەزایەتی و مانگرتن.








دۆخی قەیراناوی ئابووری رژێم، مەسەلەیەک نیە کە پێویست بە باسکردن بکا، هەلومەرجەکە ئەوندە خراپە کە رۆژانە مۆرەکانی رژێم بەناچار دیانی پێدا دەنێن.

ئەو دۆخە خراپە ئێستا بەجێگەیەک گەیشتووە کە ئورگانە سەربازی و ئەمنیەتیەکانی رژێمیشی گرتۆتەوە کە هۆی سەرەکی سەرکوتی خەڵک و مانەوەی ئەو سیستەمەن، دادیان لەو هەموو دزی و خراپی ئابووریە بەرزبۆتەوەو دەستیان داوەتەوە ناڕەزایەتی و مانگرتن.

راستیەکەی ئەوەیە کە تا ئێستا ئاستی ژیانی هێزەکانی رژێم لەچاو ئاستی ژیانی خەڵک بەرزتر بووەو هەوڵدەدرا بە هۆی پێویستی رژێم پێیان، ژیانیان بەباشی دابین بکرێ، بەڵام ئێستا روون دەبیتەوە کە تەسیراتی هەژاری و قەیران و دیاردەکان پێست و گۆشتی تێپەراندوەو بە ئێست گەیشتووەو ئەو هێزانەش چوونەتە ریزی ناڕەزیان و مانگرتووانی دیکە. لەوانە:

خانەنشینانی ناسراو بە گیانبازان لەبەرامبەر مەجلیسی رژێمدا گربوونەوەو خوازیاری لەبەرچاوگرتنی پێشوونەی خزمەتەکانیان و مافە نەدراوەکانیان بوون.

خانەنشینانی هێزە چەکدارەکانی رژێمیش بەناڕەزایەتی بە موچەی خانەنشینیان لەبەرامبەر مەجلیسی رژێم کۆبوونەوەو داوایان لە نوێنەرانی رژێم لەو مەجلیسە دەکرد کە لایەک لە هەلومەرجی خراپیان بدەنەوە.

ستادی هێزی هەوایی بنکەی چوارەمی شکاری دیزفول بەناڕەزایەتی لە دزی و زەوت کردنی زەویەکانی لەشکەری ئەهواز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوەبرد. وە داوای دانەوەی پووڵەکانیان بوون کە چەند ساڵ لەوەپێش داویانەو دزراوە لەلایەن مۆرەکانی رژێمەوە.

خانەوادەی بریندارانی شەڕ لەبەرامبەر مەجلیسی رژێمدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوەبرد لەبەر نەدانی موچەکانیان.

پێشنوێژی چوار مزگەوت لە شاری نەزەرئاوای پارێزگای ئەلبورز لە دەرمانگای ئەو شارە دژ بە بەرپرسانی رژێم قسە دەکاو دەڵێ ئامبوڵانسێک نیە کە منداڵێک کە لە بەرزایەوە بەربۆتەوە بگەێنێتە نەخۆشخانە.

روون و ئاشکرایە لە هەلومەرجێکدا کە کێرد بە ئێسکی خەڵک و ستافی ناوەندە سەربازی و ئەمنیەکانی رژێم گەیشتووە، روویەکی دیکەی دراوەکە ژیانی ئەشرافی و خۆشگوزەرانی و خەرجە زیادەکانی سەرانی رژێم و منداڵەکانیانە، کە یەک جێ خەرجی رووکەشی زێری سەر بەستەنیەکانیان لە بورجی یلاد 250 هەزار تمەنەو ئیجارەی شەوێکی "پێنت هاوس"ەکانی باکوری تارانیان 10 ملوێن تمەنەو...

ئەو هەلومەرجە دەرخەری ئەوەیە کە فشارە ئابووریەکان لەسەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران و لەلایەکی دیکە دزی و گەندەڵی دەسەڵاتداران، کۆمەڵگەی گەیاندۆتە دۆخی تەقاندنەوە. وە هەر ئەو راستیەیە کە راگەیێنەکان و مۆرەکانی رژێم لە ئەنجامەکانی دەترسن و لەگەڵ وریایی دان بە دەوڵەتی ئاخوند رۆحانی، زەنگی مەترسی لێدەدەن.

مەترسی ئەوان بۆ ئەوەیە هەژاری داوێنی زۆرینەی خەڵکی ئێرانی گرتووە، کاتێک هەژاری ئەوندە پەرە دەستێنێ‌ کۆمەڵگە وەک بۆمبێکی سەعاتی لێ دێ و ئاکامی تەقینەوەی ئەو بۆمبەش پاک کردنەوەی ئێرانە لەو رژێمە گەندەڵ و دز و دواکەوتووە.

8 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاتێک کێرد بە ئێسک دەگا!

کاتێک کێرد بە ئێسک دەگا!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران