خەباتمێدیا: هەواڵدەری مافی مرۆڤی "هرانا", هەواڵی لە گیرانی دوو ڕۆژنامەوانی ژن بە ناوەکانی سەعیدە شەفێعی و میهرنوش زارعی, له ڕۆژی یەکشەممە ۲ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی دا.
حوسەین هۆمایون, هاوژینی سەعیدە شەفیعی, لە توییتەرەکەی خۆی دا بڵاوی کردەوە کە هاوژینەکەی لە خانووی خۆیان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەعیدە شەفیعی ڕۆژنامەوان و نوسەری چەندین بەرهەم وەک "دختر پیچ" و "ایستگاه گورخوان" بە پروپاگاندا دژ بە دەسەڵات و چالاکی دژ به ئاسایشی نیشتمانی, تۆمەتبار کراوە.
هاوکات هەر لەو ڕۆژەدا میهرنوش زارعی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دەسەڵات گیراوەو بۆ بەندینخانەی ئێڤین ڕاگوێزراوە. ئەو هێزە بەکرێگیراوانە بەبێ ناساندنی خۆیان و لایەنی پەیوەندیداریان, بە نیشان دانی نامەی دەزگای دادی دەسەڵات, پشکنینی ماڵی ئەم ڕۆژنامەوانەیان کردووەو هەندێک لە ئامرازە دیجیتاڵەیەکانییان لێی گرتووە. پێش ئەم دوو ڕۆژنامەوانە ملیکا هاشمی لە ڕۆژی شەممە ۱ی بەفرانبار لەلاین هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵات گیرا بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە وتەبێژی لەقی دادوەری دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران ڕایگەیاندبوو کە هیچ ڕۆژنامەوانێک بەهۆی کارەکانی لە زیندان نەکراوە.