رۆژی سێ شەممە 4ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە گوندی بێوران پەلاماری ماڵی ئەحمەد هەمزە لە گوندی بێورانی ناوچەی سەردەشت دەدەن و سێ لە کوڕەکانی بریندار دەکەن.
ئەو کردەوە نامرۆڤانەی هێزەکانی رژیم لەکتێکدایە کە چەند مانگێک لەوەپێش هێمن هەمزە یەکێکی دیکە لە کوڕەکانی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە شەهید کراو کاردانەوەی توندی جەماوەری ناوچەکەی بە دوای خۆیدا هێنا.
هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە کاتێکدا چوونەتە سەر ماڵی خاڵ ئەحمەد کە هیچ بیانوویەکیان بۆ ئەو کارە نەبووەو ئەو خانەوادەیە هێشتا بە دوای چارەسەری بریندارەکانی پێشوویانەوەن و تازیە و پرسەی شەهید هێمن درێژەی هەیە.
ئەو سێ برای شەهید هێمن کە لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە پەلامار دراون ناوەکانیان بریتیە لە: ئازاد، عەبدوڵا و محەمەدی هەمزە. لە ئێستادا ئەو سێ برایە لەلایەن خزم و کەس و کار و خەڵکی ناوچەکەوە گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانە.