رۆژی یەکشەممە 2ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، هەیەتێکی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کاک ئازاد حوسێنزادە بەرپرسی کومیتە و کاک محەمەد رەحمانی ئەندامی کومیتەی سوئیس، بەشداریان کرد لە سمینارێک کە بۆ بەرێز خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو.
ئەو سمینارە کە لەسەر دۆخی کوردستان و ئێران لە دوای شۆرشی ژینا پێکهاتبوو، وتەبێژی حیزبی دیموکرات لە روانگەی حیزبەکەیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرد.
هەیئەتی کومیتەی سوئیس وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ، لە نزیکەوە بەخێرهاتنی کاک خالید کرد و دەستخۆشیان بۆ بابەت و باسەکانی کرد.