هەموان دەزانین کە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران کە وەڵاتەکەیان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتیەکان و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وەڵاتانی جیهان، ئێستا بوونەتە هەژارترین نەتەوەی جیهان، دزی و گەندەڵی لە رادەبەدەری ئاخوندانە. بەڵام ئەوەی کە هەموو کەس نەیزانێ رێگەکانی ئەو گەندەڵی و دزیانەیە کە لە جیهاندا وێنەیان کەمە، لەم بابەتەدا ئیشارە بە گۆشەیەک لەو رێگانە دەکرێ کە ئەو هەموو دزیەی لێوە دەکرێ.
لە هەر شەقامێکدا بانکەکان ئەوندە دەزانی وەکو قاچک لەبەر دەمتدا دەروێ، وە تا باشتر وردەوە بی دەبینی ئەم بانکانە سەرانسەری شارەکانی وەڵاتیان تەنیوە، بەراستی کاری ئەمانە چیە؟ یەک قسە هەڵمژینی خوێنی خەڵک لە رێگەی سوود و نزوول وەرگرتن بە رێژەیەکی بەرز دەکرێ کە وێنەی لە هیچ کوێی جیهان نابینرێ.
چێشتەکە ئەوندە سوێرە کە یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی رژێم بەناوی وەلی داداشی لەو بارەوە دەڵێ: ئەورۆ یەکێک لە کێشەکانی ئابووری لە کۆمەڵگەی ئێمە سووخواردنی بانکەکانە کە لە ژێر چەتری شەرع و ئیسلامدا دەکری. بانکەکان 5 ملوێن تمەن وام دەدەن بە بێ بەختێک ئەویش بەهەزار بێنەو بەردە، ئەگەر دانەوەی دواکەوێ یەک جێ ئەو وامە دەبێتە 50 ملوێن تمەن، وەبەرهێنەرێک دەچێ 500 ملوێن تمەن وام وەردەگرێ، بەڵام بەهۆی پشتیوانی نەکردنی حکومەت لەو وەبەرهێنەرە، بەرهەمەکەی بەدەستیەوە دەمێنێ و تووشی کێشەی دانەوەی وام دەبێ، وە وامی 500 ملوێنی دەبێتە دوو ملیارد تمەن لێی. ئاقایان و نوێنەرانی ئوسولگەرا لە کوێی ئیسلام و قورئاندا هاتووە وامی 500 ملوێنی بێتە 2 ملیارد تمەن؟ ئایا ئەوە پشتیوانی لە سووخواردن نیە؟ ئایا ئەوە پشتیوانی لە نزول خواردن نیە؟ ناوی چیە ئەم کارە؟ بە ئێمەش بڵەن با ئێمەش بزانین. بەڵام لە قورئان دا نزول خواردن و سوو خواردن بە تاوانێکی گەورە دێتە ئەژمار.
ئەگەر دەوڵەت بەتایبەت بانکەکان پووڵیان لەسەر کەسێک بێ بەهێزەوە دەچنە سەری و کابرا دەبێ بچێتە زیندان و قور لە سەری بگرێ. سەیرەکە ئەوەیە ئەگەر کەسێکی مەدەنی حەقی لای دەوڵەت بێ ئەوە مەسەلەکە پێچەوانە دەبێتەوە، ئەگەر حەفتا خانی رۆستەم تێپەڕێنێ دیسان بە مافی خۆی ناگا.
من کەسانێک دەناسم کە لەسەر ئەو مەسەلە خۆیان هەڵواسیوە، هاوکارانی ئازیز کێ بەرپرسیارە لەم کارە؟ وەڵا بە خوا خەڵک گریفتارن، ئاقای سەرۆک کۆمار زۆرێک بەدەستی سیستەمی بانکی وەڵات وەرشکست بوون.
بەڵێ کاری بانکەکان لە پێست و گۆشتی خەڵک تێپەریوە و بە ئێسکی گەیاندوە بۆ زۆرێک لە قوربانیان کە بە دەست ئەو بانکانەوە رۆژگاریان رەش بووە جوێ لە خۆکوشتن رێگەیەک نەماوە. بەڵام کێ خاوەنی ئەو بانکانەن؟
بەدەر لە بانکە دەوڵەتیەکان کە بەراستی گاوسنوقی (قاسە) وەلی فەقیهی رژێمن و بەجۆرێک بوونە گیرفانی خەڵک و بەردەوام دزیان لێ دەکرێ، بەدەیان و سەدان بانکی تایبەتی و سەربە دامەزراوە ئابووریەکانیش دانراون کە لە بنەڕەتدا سەربە سپای پاسداران و ئورگانە سەرکوتگەرەکانن. لەوانە بانکی ئەنسار، مێهر و ئارین دەکرێ ناو بێنین کە بەفەرمی سەر بە سپان و لە ئەم ساڵانەی دوایی دا ئیجازەی دامەزرانی وەرگرتووە. بانکی قەوامین سەر بە هێزی سەرکوتگەری ئینتزامیە ز بانکی مێهری ئێرانیان ز بانکی حیکمەتی ئێرانیان سر بە ئەرتەشی ژێردەسەڵاتی ئاخوندانە. لەگەڵ ئەوەی باقی بانکەکان لەوانە بانکی پارسیان، بانکی سامان، بانکی پاسارگارد، بانکی دەی، بانکی کارئافەرین و ... سەر بە هەزاران کەس لە خزم و کەس و کاری ئاخوندان پاسدارە مل ئەستوورەکانن.
هەرچەند باسی دزی و سوو خۆری بانکەکان بەوندە کۆتایی نایە و گەندەڵیەکانی رژێم سنووردار نیە و گەندەڵی و دزی بانکەکانیش سنوردار نیە بە سووخواردن، لەو بانەوە راگەیێنەکانی خودی رژێم نووسیان بانکەکان ئێستا لە سووخواردنەوە رویان لە زەوی خواردن و بیناخواردنیش کردوە، بەکورتی ئەم ئاخوندانە بە هەزار شێوە خوێنی خەڵکی ئێمە دەمژن و پشتیان شکاندوون، بەڵام دوور و نزیک ئەو وەزعە ئەمدیواودیو دەبێ.