رۆژی شەممە ۸ی رێبەندانی 1401ی هەتاوی، بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆرشی ژینا و مەحکوم کردنی تاوان و جینایەتەکانی رژیمی ئاخوندی لە ئێران فشار خستنە سەر ئەو دەسەڵاتە سەرۆیە کۆبوونەوەیەکی بەرێنی جەماوەری پێکهاتوو لە کوردان و ئێرانیانی ئازادیخواز، لە ئوسلوی پایتەختی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.
لە دەستپێکی کۆبوونەوە بەشداران لەگەڵ وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانەی پڕ جۆش و خرۆش، لە وێستگەی شەمەندەفەری ئۆسلۆوە بەرەو پەرلەمانی نۆروێژ بەرێکەوتن، پاشان بەرنامە فەرمیەکانی کۆبوونەوەکە لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان دەستی پێکرد.
لەگەڵ وتنەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی، پەیام، سروود و گۆرانی شۆرشگێڕانە بەشێک بوون لە بڕگەکانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بە هەڵگرتنی ئاڵا، ئارم وێنەی شەهیدان دەنگی خۆیان خستە پاڵ خەڵکی راپەریوی کوردستان و ئێران.