لەناوچەی هەورامان ژمارەیەک جاش کوژران و بریندار بوون
لە گرتووخانەی شنۆ زیندانیەک بەتوندی شکەنجە دەکرێ
لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئێعدامی کچە کوردێکەوە وریایی دا
هاوڵاتیەکی بەلوچ لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژرا
بەهۆی شەڕی نێوان باندەکانی رژێمەوە 50 کەس بریندار بوون
لەناوچەی هەورامان ژمارەیەک جاش کوژران و بریندار بوون
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری ڕۆژی کورد، سەعات 5ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ڕەزبەری 1395، چەند چەکدارێکی کوردی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی ڕژیم و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەند جاشێک کوژراون و ٧ جاشیش بە تووندی بریندار بوون.
ئەم هێرشە لە “ڕووار”ـی ناوچەی هەورامانی سەر بە شارستانی سەوڵاوا ئەنجام دراوە و تا سەعات ٧ی بەیانی واتا بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر درێژەی خایاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “ژمارەیەک جاش لەو هێرشەدا کوژراون کە ژومارەیان بە تەواوی دیار نیە و پێدەچێ زیاتر لە ٥ کەس بن و بە دڵنیاییشەوە ٧ جاش بریندار بوون”.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی: “سەرجەم خۆفرۆشە بریندارەکان ڕاگواستراون بۆ نە خۆشخانەی مەریوان”.
لە گرتووخانەی شنۆ زیندانیەک بەتوندی شکەنجە دەکرێ
لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێک بەناوی حاسڵ عەزیزی خەڵکی گوندی "قەرەسەقڵ"ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەگیرێ و لە گرتووخانە لەلایەن ئەو هێزانەوە شکەنجە دەکرێ و بەو هۆیەوە دەکەوێتە دۆخێکی خراپەوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.
بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی رژێم لە نەخۆشخانەش رێگەیان بە کەس و کاری حاسڵ نەداوە کە بیبینن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئێستا ناوبراو بەهۆی شکەنجەوە لە دۆخێکی نالەباردایەو لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئێعدامی کچە کوردێکەوە وریایی دا
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رۆژی سێ شەممە 20ی ڕەزبەر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ئێعدامی کچێکی کورد کە لەکاتی گیرانی دا 17 ساڵی بووە، وریایی دا.
لە راگەیەندراوەکەی ئەو رێکخراوەدا هاتووە: زێنەبی سکانوەند لە کاتی گیرانی دا 17 ساڵی بووەو بەهۆی کوشتنی هاوژینەکەی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو لە تەمەنی 15 ساڵی دا بەشوو دراوەو لە دوای دوو ساڵ و لە رێکەوتی 11ی رەشەممەی 1390 بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر کراو لە ساڵی 1392 حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە دوای گرتنەکەی وتی لەدوای ئەوەی لەلایەن مێردەکەیەوە لێی دراوەو شکەنجە کراوە، کوشتوویەتی.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوەکەیدا تەئکیدی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە زێنەب لە کاتی تاوانەکە تەمەنی لە ژێر 18 ساڵ بووەو لە پارێزەر بێ بەشکراوەو گوتوویەتی لە دوای گرتنەکەی لەلایەن ئەندامانی پیاوی هێزەکانی رژێمەوە شکەنجە کراوە.
بەپێی قاوونەکانی رژێم سزای کچ لە 9 سالیەوە جێ بەجێ دەکرێ بەڵام سزای کور لە 15 ساڵیەوە، بەڵام بەپێی قانوونە نێودەوڵەتیەکان سزای قەزایی هەر دوو رەگەز لە 18 ساڵەوە جێ بەجێ دەکرێ.
هاوڵاتیەکی بەلوچ لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژرا
لاوێکی بەلوچ بە ناوی محەمەد گرگیج 31 ساڵە لە ژێر شکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمدا گیانی دا.
بەپێی هەواڵەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم ئەو هاوڵاتیە بەلوچە لە بازاری موبایل فرۆشانی زاهیدان لە دوای ئازار و لێدانێکی زۆر دەگرن.
یەکێک لەو هێزانە لە پشتەوە بە قۆناغی چەکەکەی یەکێکی بەسەری ئەو لاوەدا کێشا و بێهۆش بوو. ئەو هێزانە چەند رۆژ دوای کوژرانی ئەو لاوە تەرمەکەیان دایەوە بە ساردخانە.
بەهۆی شەڕی نێوان باندەکانی رژێمەوە 50 کەس بریندار بوون
سەعات 8ی بەیانی رۆژی سێ شەممە 20ی ڕەزبەر لە شەقامی شۆهەدای مەشهەد لایەنگرانی هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی و تاقمی خامنەیی تێکگیران.
لایەنگرانی تاقمی خامنەیی وێنەیەکیان پێ بوو شمری نیشان دەدا کە رەنگی وێنەکە بەنەوش بوو وە شێوەی رۆحانی دەدا و لە ژێریدا نووسرابوو: شمر لە سەففین رێگەی لە ئیمام عەلی و لە کەربەلا رێگەی لە ئیمام حوسێن گرت و ئێستاش رێگەی لە ئاقا گرتووە.
ئەم شوبهاندنە بووە هۆی تێکگیرانی هەر تاقمەکەو کار گەییە نێوبژیوانی هێزەکانی ئینتزامی و ئەمنیەتی.
شایانی باسە کە لەو تێکگیرانەدا نزیک بە 50 کەس لە هەردوولا بریندار بوون و ژمارەیەکیش دەستبەسەر کران.
هەروەها ئەو هێزانەی لە شوێنەکە ئامادە بوون رێگەیان بە خەڵک نەدەدا بە موبایل فیلمی ئەو تێکگیرانە بگرن و موبایلی ژومارەیەکیشان لای خۆیان راگرت.