بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە 16ی ڕێبەندانی 1401 دوای پێنج ڕۆژ لە بوومەلەرزەکەی شاری "خوی" سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سەرەڕای ئەوە کە هیچ خواردن و سەرپەناو ڕەشماڵ و تاوڵێک و هۆکانی گەرم کردنەوەی شوێنی نیشتە جێ بوون لە شارو گوندەکانی دەروبەریدا نییە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخۆندی بە شێوەی نهێنی و بە چەکداری،لە گۆڕەپانەکان وناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە جێگیر کراون و ڕێگری دەکەن لە هاتنی ئۆتۆمبیلەکانی هەڵگری کەلوپەلی پێویست بۆ ناو شاری خۆی.
هەروەها، هیچ بەرپرسێک سەردانی ئەو شارەی نەکردوە و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هیچ کارێکیان بۆ خەڵکی زیان دیتوو نەکردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەموو ڕۆژێک هەواڵی قەیرانی دابینکردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی خوی بەردەوامە ولە نەبوونی خێمە وئامێری گەرمکەرەوەی ستاندارد زۆرتر لە 140 کەس بە بەکارهێنانی خەڵۆز ، ژەهراوی بوون.
هاوکات، دایک وکوڕێک، بە هۆی گاز لێدانی خێمەکانی بوومەلەرزە لێدراوانی خوی گیانیاندا.