پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بڕیاری لێبوردویی بۆ بەندکراوه سیاسیەکان کردەوەیەکی دەغەڵکارانەو پڕوپاگەندەی خامنەییه

بڕیاری لێبوردویی بۆ بەندکراوه سیاسیەکان کردەوەیەکی دەغەڵکارانەو پڕوپاگەندەی خامنەییه

خەباتمێدیا: پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی بەخشینی بەندکراوان لەلایەن سەرۆکی دەزگای دادی دەسەڵات بە ڕەزامەندی خامنەیی, لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤ بە دەغەڵکارانەو فێڵبازی ناوبرا.
محەممەد ئەمیری موقەدەم, "سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" لە وتەیەکدا ڕایگەیاند و وتی: پەیوەندی دانی هەواڵی "لێبوردنی گشتی" بە ناڕەزایەتییەکان و گیراوەکانی ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکان, کردەوەیەکی ڕیاکارانەی میدیاکانی ناوخۆیی و چەند کەسێکە بۆ بەلاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتی.
بەپێی دەقی ئەو هەواڵەو بڵاوکردنی میدیاکانی دەسەڵات, کەسانێک بەر ئەو لێیبوردنە دەکەون کە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ بێگانە, پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگای ئیتلاعاتی دەرەکی, کوشتنی بەئەنقەست, شکاندن و ئاگرتێبەردانی دامەزراوەکانی دەوڵەتی و سەربازی و گشتی و نەبوونی سکاڵاکەریان لە سەر نەبێ.
هەواڵدەری میزان سەربە دەزگای دادی دەسەڵاتی ئاخوندی, لەم بارەوە نووسی ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی لێبوردن یان کەم کردنەوەی سزای تۆمەتباران و سزادراوانی نارەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە. ئەمە لەکاتێکدایە دادوەرانی دەسەڵات بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت, دەستیان داوەتە پیلان سازکردن دژ بە بەندکراوانی ناڕەزایەتییەکان و سازدانی چەندین تۆمەت وەک " محاربە, مفسد فی الارض, سیخۆڕی و پەیوەندی دەرکی لەگەڵ ئیتلاعاتی بێگانە".
ئاتنا دائیمی, پارێزەری مافی مرۆڤ و دانیشتووی ئێران, لەسەر ئەم هەواڵە لە توییترەکەی خۆی نووسی: کاتێک باس لە لێبوردویی لەلایەن ڕێبەری دەسەڵاتی ئاخوندی دەکرێ, بیری شۆڕشی ساڵی ۹· لە زیندانی ژنانی قەرچەک دەکەمەوە کە ووتیان ۲هەزار کەس لە ژنان بەر لێبوردن دەکەون بەڵام تەنانەت یەک کەس لەو زیندانە، کە گەورەترین زیندانی ژنانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد نەکران کە هەر درۆی لێبوردن، بووە هۆی شۆڕشی زیندانییەکان.


1 ساڵ و 9 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕیاری لێبوردویی بۆ بەندکراوه سیاسیەکان کردەوەیەکی دەغەڵکارانەو پڕوپاگەندەی خامنەییه

بڕیاری لێبوردویی بۆ بەندکراوه سیاسیەکان کردەوەیەکی دەغەڵکارانەو پڕوپاگەندەی خامنەییه

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران