ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات
خبات میدیا : بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز چەند ناوچەی لە تورکیا و نزیک سنووری سووریەی گرتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکان لانیکەم ٣٤٠ ٠ کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
هەروها تورکیە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ووڵاتانی دراوسێ تیمی فریاگوزاری و سەگی شوێن هەڵگر و کەل و پەلی جۆراوجۆر بۆ هاوکارییان ناردە ئەو ووڵاتە.
دامەزراوی زەوی ناسی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێ، هێزی بومەلەرزەی یەکەم بە پلەی 7.8 ڕیشتەر بووە، کە نزیکەی کاتژمێر 4:17ی سەرلەبەیانی ڕوویداوە.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە ئەم بۆمەلەرزەیە یەکێک بووە لە بەهێزترین بۆمەلەرزەکانی مێژووی تورکیە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی باشووری تورکیە، دەڵێن، ئه و بۆمەلەڕزانە، نزیکه ی 2 ​​دەقیقە بەڕدەوام بوو.
شاینی باسه دوای 11 دەقیقە لە بومەلەرزە یەکەم، لە ناوەڕاستی تورکیەش بۆمەلەرزەیەکی تری بەهێزی 7.5 ڕیشتەری ئەم ناوچانەی گرتەوەو لەرزاند.