ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پاڕڵمانی ئاڵمان کە پێکهاتبوون لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئاخوندی لە بەرلین کۆبونەوەو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران دەربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی بوون.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ئاژانسی هەواڵی دۆیچەویلە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو کۆبونەوەیەی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: یاسادانەرانی ئاڵمان دەڵێن هیوایەکی کەمیان بەو لێبوردنەی ڕێژیمی ئێران هەیە.
جوانز ئارلت، یەکێک لە نوێنەرانی بەشداربووی ئەم کۆبونەوەیە، لە وتارەکەیدا کە دۆیچە وێلە بڵاویکردۆەتەوە، دەڵێت: جگە لە بۆچون و جیاوازی سیاسی، هەموومان پێمان وایە ئەو کەسانەی لە مەترسی سێدارەدانیان لە سەرە پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیە و دەبێ سزای لەسێدارەدان بوەستێنرێ”.
پێشتریش بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسەکانی ئاڵمان، سوئێد، فەڕانسەو پارڵمانی ئوروپا، پشتیوانی سیاسییان بۆ ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکانی ئێران ڕاگەیاندبوو.
تا ئێستا ژمارەی فەرمی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا گیراوان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە بە پێی زانیاری هەواڵدەری فارس کە لە مانگی سەرماوەز دزەپێکرابوو، ژمارەی گیراوەکان٢٩ هەزار و ٤٠ ٠ کەس بووە. بەپێی ئەو بۆڵتێنە، تەنها لەسەدا ١٠ ی ئەو کەسانەی گیراون، ئەندامی گرووپە ناسراوەکانی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی بوون و لەسەدا ٩٣یان هیچ هەڵسوڕان و چالاکی سیاسیان لە ڕابردوودا لێ دەرنەکەوتوەو و تەنیا لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداربوون.