یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مەترسی هەیە لە سەر گیانی 14 کەس لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان

مەترسی هەیە لە سەر گیانی 14 کەس لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٤ خۆپیشاندەر لە کاتی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گیرابوون بە ئەگەری زۆر مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.

ئارشیا تەکدەستان، جەواد ڕوحی، ئیبراهیم نارۆیی، کامبیز خورۆت، مەجید کازمی، مەنوچێهر میهماننەواز ، مەنسوور دێهمەردە، محەمەد بروغنی، مێهدی بەهمەن، مێهدی محەممەدیفەرد، محەممەد قەبادڵوو، ساڵح میرهاشمی، سەعید یاقووبی و شوعیب میربەلووچ زەهی ڕیگی،ئەو چواردە کەسەن کە لە ڕاپۆرتەکەیدا باس کراون کە مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.

هەروەها ئەم ڕێکخراوە بە ئاماژەدان بە پێشێلکردنی "دادگایی دادپەروەرانە"ی ئەم زیندانیانە، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئێعدام لەلایەن دەسەڵاتەوە، ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخۆندی لانیکەم ١٠  لەو زیندانیانەیان خستۆتە ژێر "شکەنجە و مامەڵەی خراپی دیکە، لەوانەش قامچی لێدان" بە مەبەستی بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ. , تەزووی کارەبا، هەڕەشەی کوشتن، دەستدرێژی و....


بە پێی هەواڵەکان، لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرانسەریەکان تا ڕۆژی سێشەممە 18ی ڕێبەندان 4 خۆپیشاندەر لەو 14 کەسە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە سێدارە دراون و528 خۆپیشاندەری دیکەش بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخۆندی شەهید کراون.


1 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەترسی هەیە لە سەر گیانی 14 کەس لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان

مەترسی هەیە لە سەر گیانی 14 کەس لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران