پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی ئافرەتان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێکخراوی ئافرەتان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتیانی خۆشەویست!
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمان!
ئافرەتانی خەباتکاروکۆڵنەدەر!
یادی پڕ شکۆی دامەزرانی سازمانێک کە بۆ سەردەمی خۆی داهێنانێک بوو لە نێو بزوتنەوەی ڕزگایخوازی کورد و وەک هێزێکی نەتەوەیی و لەسەر باوەڕی زۆرینەی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان و بووە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی ،لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. سازمانی خەبات بە درێژایی 35ساڵ تەمەنی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی کوردی داوە و....

 هاووڵاتیانی خۆشەویست! 

ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمان!

 ئافرەتانی خەباتکاروکۆڵنەدەر! 

یادی پڕ شکۆی دامەزرانی سازمانێک کە بۆ سەردەمی خۆی داهێنانێک بوو لە نێو بزوتنەوەی ڕزگایخوازی کورد و وەک هێزێکی نەتەوەیی و لەسەر باوەڕی زۆرینەی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان و بووە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی ،لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. سازمانی خەبات بە درێژایی 35ساڵ تەمەنی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی کوردی داوە و لە پێناوەدا قوربانی زۆری پێشکەش بە نیشتمان کردوە، هەربۆیە یادەکانی دەبێت زۆر بە بەرزی ڕابگیرێن. لە ماوەی چەند دەیە لە تێکۆشانی دا ئافرەت و پیاو شان بە شانی یەک لە مەیدان دا بوون و بە بێ جیاوازی ئەم کاروانە پڕ لە شکۆیەیان بردوە بەڕێوە وئەو تەشکیلاتە بۆتە زەرفێک بۆ توانا و وزەی سەرجەم ژنان و پیاوانی کورد.  وەک ئاشکرایە  سازمانی خەبات گرینگی و بایەخێکی زۆری بە دەور و نەخشی ئافرەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد داوە و  ئافرەتان لە ڕیزەکانی سازمان لە رێگەی دەرفەت بۆ رەخساندنی تەشکیلاتی لە خەباتێکی بێ ووچان دان و لەگەڵ بەجی٠٠Ž هێنانی ئەرکی نەتەوەیی، ئەرکی وشیارکردنەوەی ئافرەتان و ئاشناکردنی ئەو چینە بە مافەکانیان لە ئەستۆیە و تواندراوە لە رێگەی راگرتنی ئەو باڵانسە وەرچەرخانێک لە رەوتی گەشە و پێش کەوتنی  خەباتی ئافرەتان و بە گشتی سازمانی خەبات دروست بکرێ‌.

 پێویستە لەم یادەدا ڕیز لە تەواوی ئەو کەسانە بگیردرێت کە لە ڕچەشکاندن، بەردەوامن وبە تێچویێکی زۆر هەوڵی چەسپاندنی بنەما مرۆڤایەتیەکان ئەدەن. 

بەڕێزان سازمانی خەبات وەک هێزێکی پێشکەوتنخوازو شۆڕشگێر بەردەوام هەوڵی خۆ نوێ کردنەوە ئەدا و بە هەوڵی دڵسۆزان و پشتیوانی خەمخۆرانی، دەتوانین ئاڵوگۆڕەکان بە پێی سەردەم و قازانجی نەتەوەیی چڕ بکەینەوە و لە پێناو دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کە خوینی سەدان شەهیدی ئەو ڕیبازەی تێدا ڕژاوە رێبازەکەیان درێژە پێبدەین. 

بەرزوبەڕێزبێت یادی 35ساڵەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 

رێکخراوی ئافرەتان

 5/6/1394

 


9 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی ئافرەتان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێکخراوی ئافرەتان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران