یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشێکی نامۆی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

هێرشێکی نامۆی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

رۆژی 20ی ڕەزبەر رۆژنامەی اۆمۆندی فەرانسەیی راپۆرتێکی لە سەر هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە 11ی رەزبەر بڵاوکردەوە کە بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید دەبن و دوو سەربازی فەرانسەش بریندار بوون. ئەو هێرشەی گروپی ترۆریستی داعش لە رێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

رۆژی 20ی ڕەزبەر رۆژنامەی اۆمۆندی فەرانسەیی راپۆرتێکی لە سەر هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە 11ی رەزبەر بڵاوکردەوە کە بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید دەبن و دوو سەربازی فەرانسەش بریندار بوون. ئەو هێرشەی گروپی ترۆریستی داعش لە رێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

هەر ئەو رۆژە رۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرکتایمز نووسی کە هێرشی رۆژی 11ی ڕەزبەر داعش، بە ئەگەری زۆر یەکەم نمونەی هێرشی گروپی داعشە کە لە رێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

رووداوەکە بەو جۆرە بووە کە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی بچوک دەخەنە خوارەوە. وادیارە ئەو پێشمەرگانە پێیان وابووە کە لەو فرۆکە لەو جۆرە فرۆکە بێ فرۆکەوانانەیە کە ترۆریستەکان بۆ کاری جاسوسی پێشتر بەکاریان هێناون. کە پێشتریش راپۆرت گەلێک سەبارەت بە بەکار هێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوان بڵاکراوەتەوەو ئەو مەسەلە نوێ نەبوو. بەڵام ئەوجار لە دوای خستنە خوارەوەی، هەوڵ دەدرێ پارچەکانی لێک بکرێتەوە بەڵام فرۆکەکە دەتەقێتەوە.

هەواڵدەری رۆیتەرز لەو بارەوە دەنووسێ روون نیە کە لە رێگەی دوورەوە تەقێنراوەتەوە یان ئەوەی کە لە فرۆکەکەدا بۆمبی سەعاتی جێسازی کراوە.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە درێژەدا دەنووسێ لەم مانگانەی دوایی دا ئی ئای ئەی و ئاژانسی هەواڵگری دیفاعی ئەمریکا، خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی داعش بۆ بەکارهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان بوون. لە هەمان کاتدا ئەریک فانینگ وەزیری سپای ئەمریکا، بڕیاری داوە دەفتەرێکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مەترسیەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و رێگەکانی بەرەوروو بوونەوەیان دامەزرێ.

بەپێی گوتەی ئەو رۆژنامە، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی گروپی ترۆریستی داعش لە جۆری سەرەتایی و تجارین کە دەکرێ لە فرۆژگاکان بیانکڕن.

لۆمۆند دەڵێ لە تەقینەوەکەی 11ی ڕەزبەردا رووی داوە یەکەم راپۆرتی هێرش بۆ سەر هێزەکانی فەرانسە لە عێراقە.

بەپێی قسەی لۆمۆند وەزارەتی دیفاعی فەرانسە خۆ لە بڵاوکردنەوەی چالاکی هێزەکانی لە عێراق دەبوێرێ. فەرانسە نزیک بە 500 سەربازیلە عێراق و کوردستاندا چالاکن کە بەشێکن لە هاوپەیمانی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.

رۆیتێرز دەڵێ، وتەبێژی سپای عێراق یان هێزەکانی پێشمەرگە هێشتا لەو بارەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.


8 ساڵ و 1 مانگ و 11 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشێکی نامۆی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

هێرشێکی نامۆی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران