ڕێکخراوی دادخوازی خاوەران لە بەیاننامەیەکدا داوای کردوە دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لە وڵاتانی ئوروپایی، ئەمریکا، ئاسیا و ئەفریقای دەربکرێن.
ئەم بەیاننامەیە کە ڕۆژی هەینی 10ی بەفرانبار 1401 بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەو ڕاگەێندراوی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەکات،ڕۆڵی دیپلۆماتکارانی پێشووی ڕژیمی ئاخۆندی لە شاردنەوەی زانیاریەکان لە کۆمەڵکوژی ئازادیخوازانی ئێرانی و کورد لە ساڵی 67 ، بە کردەوەیەکی دژی دیپلۆماتکاری ڕاگەیاند و داوای هەڵوشاندنەوەی مافی پاڕێزبەندییان لە لێپرسینەوەو دادگاییکردن وسزای یاسایی کرد.
دامەزراوەی دادخوازان، پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە دیپلۆماتەکانی ڕژیم هاوکارییەکی نزیکیان لە گەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کردوەو هەیەو وڕێوشوێنی زۆریان بۆ شاردنەوەی چارەنووس و شوێنی ناشتنی هەزاران کەسی سیاسی دژ بە ڕژیم لە دەیەی شەست گرتۆتە بەر.
ڕێکخراوی لێیبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک بەبۆنەی ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی پاشایەتی لە مانگی ڕێبەندان, ڕۆڵی دیپلۆماتەکانی دەسەڵاتی لە شاردنەوەی زاایاریەکانی کۆمەڵکوژیەکانی ساڵی ۶·ی بە چارەنووس ساز ناوبرد. بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە, دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئاخوندی بە کەتمان کردن و شاردنەوەی زاایاریەکان لە پەیوەند بە کوشتارەکانی ساڵی ۶· لە بەندیخانەکانی ئێران و دانیی زانیاری هەڵەو پێچەوانەی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیەکان, ڕەوڵی کاریگەریان لەو جینایەتەدا بووە.