لە ساڵی ڕابردوو لە مێژووی یەکێتی ئەوروپا، وزەی با وە خۆر بۆ یەکەمجار برقو ڕوناکی، زیاتر لە گازی سروشتی بەرهەم هێناوە.
ئەو ڕێگەکارانەو کەڵک وەرگرتن لە تیشکیخۆر و هێزی با، یەک لە پێنجی ڕوناکی دەستکردی ئەوروپا، واتە 22 %ی بەرهەمهێناوە.
هەروەها لە ساڵی 2022 دا وزەی گاز 20%ی ڕوناکی و برقی یەکێتی ئەوروپا بەرهەم دەهێنێت و خەڵۆز 16٠ª ی کارەبا پێکدەهێنێت. ئەمەش تەنها بە ڕێژەی 1.5٠ª زیادبوونی بەکارهێنانی سووتەمەنیە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووە.
بە پێی هەواڵەکان، بەرهەمەم هێنانی برق و ڕوناکی دەستکرد لە وزەی خۆرەوە لە ساڵی 2022 دا بە خێراترین ڕێژەی 24٠ª گەشەی کردوە کە دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی 10 ملیاردیۆرۆ لە خەرجیەکانی گاز لە لایەن یەکێتی ئوروپا.
هاوکات هۆڵەند لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکاندایە و14٠ª ی ڕوناکی و برقی وڵاتەکەی لە وزەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنێت و یۆنان، مەجارستان وقبرس لە گەڵ هۆڵەند وئیسپانیا پێنج وڵاتی یەکەمی یەکیەتی ئوروپان کە لە بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی ڕوناکی کەڵک وەردەگرن