ئامریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جاسوسی ئێرانی لە سەر بنکەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریە خستە خوارەوە
ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ ڕێبەندان، فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئامریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئامریکا لە سوریە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەکاتێکدا هەوڵی دەدا زانیاری لەسەر بنکەیەک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریە کۆبکاتەوە خستە خوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سەربازی ناسراو بە سێنتکۆم، ڕایگەیاندوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە "هەوڵی داوە جاسوسی لە سەر بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی کۆنۆکۆ ئەنجام بدات". بنکەی کۆنۆکۆ بنکەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی دژە تیرۆری ئامریکا لە پاڵ هێزەکانی سوریەی دیموکراتە کە هاوکاربان دەکا لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکەداجێگیرکراون. ناوبەناو هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی سەر بە سپای قودس لە سوریە دەکرێنە ئامانج و ئەمە یەکەمجار نییە کە بنکەیی کۆنۆکۆ بکرێتە ئامانج .لە مانگی یەکی۲٠ ۲۳ دوو مووشەک ئاراستەی بنکەکە کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماڵی نەبووە. چاودێری مافی مرۆڤ سوریە کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕۆژێک دوای سێهەمین ساڵوەگەڕی کوژرانی تیرۆریست قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سپای قودسی سپای پاسداران، ڕایگەیاند گروپەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.
ووڵاتە خاوەن هێزەکانی ڕۆژئاوا دڵەڕاوکێیی و ترسیان لە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی ئێران، بە تایبەت دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "خۆکوژی" بۆ ڕووسیە بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی دژی ئۆکرایندا هەیە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕۆژی سێشەممە لە زاری شرۆڤەکارانی دەزگای ئیتلاعاتی و دیفاعی ئامریکاوە نووسیویەتی ڕژیمیی ئێران لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ دروستکردنی نائەمنی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵک وەر دەگرێ و بۆتە "گرنگترین لایەنگری سەربازی مۆسکۆ". به پێی ئەم ڕاپۆرته ، کاربه دەستانی ئەمریکایی پێیان وایه که ڕژیمی تاران به پێی داتاکانی به دەستی هێناوه له ئۆپڕاسیۆنه سەڕبازییەکانی له ئۆکراین، به خێرایی کارایی فڕۆکه بێ فڕۆکه وانه کانی باشتر ده کات.