ڕۆژی چوارشەممە 26ی ڕێبەندانی 1041ی هەتاوی " ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا" فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا( سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ڕژیم ئاخۆندی ئێران گەورەترین هۆی ناسەقەمگیرییە لە ناوچەکەدا و پێداگری لە سەر ڕۆڵی هاوبەشە ئەمریکاییەکان بۆ کاری هاوبەش لە بەرانبەر پیلانگێڕیەکانی ڕژیمی ئێران کرد.
ناوبراو ووتی: هاوبەشەکانمان هۆکاری سەرەکین بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخی کردنی ئامێرەکان و ڕوبەروبونەوەی کردەوە قێزەونەکان لە ناوچەکەدا.
هاوکات ناوبراو، لە بەیاننامەیەکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە باسی بەردەوامی گەیاندنی چەک لە لایەن ڕژیمی ئاخۆندیەوە بۆ میلیشیا تێرۆریستیە حوسییەکان و پێشلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە یەمەن و هەوڵەکانی ئاشتی لاواز دەکات.
شایەنی باسە،شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی لە دڕێژ کردنەوەی ڕێگری کردن لە سەفەر حوسییەکان بۆ 9 مانگی دیکەی کرد و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و سزای ئامانجدار کە بە سەر 12 کەسدا سەپێندرابوو بۆ 15ی ئەم مانگە دڕێژ کردەوە.