" بیست سەندیکای کرێکاری و ڕێکخراوی مەدەنی سەربەخۆ لە ئێران، بە بڵاوکردنەوەی جاڕنامەیەکی دوانزە خاڵی بە ئامانجی فراوانکردنی بزووتنەوە
کۆمەڵایەتییەکان، خستە ڕوو و پێداگرییان لەسەر ئەوە کرد کە گەیشتن بەم داواکاریانە تاکە ڕێگایە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی نوێ، مۆدێرن و ئینسانی لە ئێراندا.
واژۆکارانی ئەم ڕاگەیەندراوە داوای:
ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم زیندانیانی سیاسی،هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای مردن، نەمانی هاڵاواردنی رەگەزایەتی و ڕێگریکردن لە پیاوسالاری، جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت، هەڵوەشاندنەوەی یاساکان لەسەر بنەمای جیاکاری نەتەوەیی و ئایینی، لەو خاڵانەن کە لەم جاڕنامەیەدا باسکراون.
هەروەها خوازیاری "دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی هەموو کەسانەی سەر بەڕژیم و دامەزراوە حکومی، نیمچە حکومی و تایبەتییەکان کە موڵک و سامانی گەلی ئێرانیان تاڵان کردوە و پێداگرییان لەوە کردەوە کە ئەم سەروەت وسامانانە دەبێ پێداویستییەکانی ئەو ناوچانە دابین بکات کە "لە دوو حکومەت لە پێکهاتەی ڕژیمی ئاخوندی وە ڕژێمی پەهلەوی لە پێداویستی و ئاسایش بێبەش کراون.
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئاستە بەرزەکاندا لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان، قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و "هەڵوەشاندنەوەی ئۆرگانەکانی سەرکوت لە داواکاری ئەو جاڕنامەیەن.
ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوی سەندیکاکانی کرێکارانی فەرهەنگی ئێران، سەندیکای ئازادی کرێکارانی ئێران، ناوەندی پارێزگاری مافی مرۆڤ، سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای نێشکەری هەفت تەپە، ئەنجومەنی خانەنشینانی ئێران، ئەنجومەنی خانەنشینانی تامین اجتماعی ،ندای زنان ئێران، دەنگی صدای مستقل کارگران گرووپی ملی فولاد ئەهواز،شورای خوێندکاری ئازادئەندیشانی ئێران لە واژۆکارانی ئەم جاڕنامەیەن .