خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممه ۲۹ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ماڵپەڕی "حال وش" بە بڵاو کردنی هەواڵێک ڕایگەیاند کە دوو لاوی بەلووچ بە ناوەکانی "منصور حوت" لەدایک بووی ساڵی ۱۳·۴ و "نظام الدین حوت" لەدایک بووی ساڵی ۱۳۸۱ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان له شاری "چابهار", بە تۆمەتی "محاربە" و "مفسد فی الارض" سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وش, ئەم دوو لاوە لەماوەی گیران و مانەوەیان لە گرتووخانە لەژێر فشاری شکەنجەدا بوون و دانپێدانانی زۆرەملێی یان لێی وەرگیراوە. ناوبراوان لە لەقی دووی کەیفەری دادگای زاهیدان, بەبێ بوونی مافی پارێزەری خۆیان ئەو سزایانە بەسەردا سەپاوە.