هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

درێژەی گرتن و زیندانیکردنی عەلی ئەسدەڵاهی و کەیوان موهته‌دی

درێژەی گرتن و زیندانیکردنی عەلی ئەسدەڵاهی و کەیوان موهته‌دی

خەباتمیدیا: ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ چه‌‌‌ند حەوتووی ڕابردوودا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک، زیندانی و چالاکانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی ئازاد کردووە و پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک دۆسیەی سیاسی به‌‌‌ته‌‌‌واوی ڕاگرتووە. هۆکاری ئازادکردنی چالاکانی سیاسی زۆر ناڕوونه‌‌‌ و ڕژیم داوای له‌‌‌ هەندێک لە گیراوەکانی بزووتنەوەی ئازادیی ئەم دواییه‌‌‌ کردوه‌‌‌ که به‌‌‌ڵێننامه‌‌‌ پڕبکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و داوای لێبوردن بکه‌‌‌ن. چاره‌‌‌نووسی زۆرێک له‌‌‌ زیندانیانی سیاسی تاکو ئێستاش نادیاره‌‌‌. عەلی ئەسدەڵاهی و کەیوان موهته‌‌‌دی ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێرانن و تاکو ئێستا چاره‌‌‌نووسیان دیار نیه‌‌‌.
عەلی ئەسدەڵاهی، شاعیر و سکرتێری ئێستای یەکیەتیی نووسەرانی ئێران کە لە ٣٠ ی خەزەڵوەردا لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی هێزە سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم گیرا بوو، تا ئێستاش لە "گرتووخانەی تارانی گەورە" زیندانی کراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک شاعیر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و خوازیاری ئازادکردنی بێ مەرجی ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بوون.
کەیوان موهته‌‌‌دی، نووسەر و وەرگێڕ و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران کە لە مانگی بانه‌‌‌مه‌‌‌ڕی ١٤٠ ٠ دا لەلایەن هێزە‌کانی ئیتلاعاته‌‌‌وه‌‌‌ گیراوە و حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، تا ئێستاش لە زیندانی ئێڤین دایه‌‌‌. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵەی قەڵەمی سویدیش نامەیەکی بۆ ڕژیمی ئاخوندی نارد و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی که‌‌‌یوان موهته‌‌‌دی کروه‌‌‌.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دوو ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە ناوەکانی ڕەزا خەندان (مەهابادی) و ئاراش گەنجی لە زیندانی ڕەجەیشاری شاری کەرەج ئازاد کران و ڕەوتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی سێ ئەندامی دیکەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، به‌‌‌نادیاری ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئه‌‌‌و دوو ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ و هەروەها سەرجەم زیندانیانی سیاسی و گیراوانی بزووتنەوەی ئازادیی ئەم دواییە دەکات.


1 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درێژەی گرتن و زیندانیکردنی عەلی ئەسدەڵاهی و کەیوان موهته‌دی

درێژەی گرتن و زیندانیکردنی عەلی ئەسدەڵاهی و کەیوان موهته‌دی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران