خەباتمێدیا: شەوی ڕابردوو ٤ی ڕەشەممەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ئیسراییل هێرشی ئاسمانی کردە سەر گوندی کوندەر سەر بە شاری کەرەج کە ناوەندی دپۆی سانتریفیوژەکانی IR6ی ڕژیمەو ئەو ناوەندەی تەقاندۆتەوە.کۆندەر گوندێکە لە ۲۴ کیلومتری شاری کەرەج کە چەندین ساڵە بۆ ئەوەی ئەو گوندە بەتاڵ بمێنێتەوە, هیچ ژێرخانێک وەک بەرق و گازی تێدا دابین نکراوە.
هەواڵدەری تەسنیم سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران ئەم هێرشانەی بە مانۆڤری سپا و بەسیج ناوبردووە. ئەم لەکاتێکدایە کە ئەکانتی ئیسرائیلی "الف" کە هەواڵەکانی ئەو وڵاتە بڵاو دەکاتەوە, بە بڵاو کردنوەی چەند وینەک لە تەقینەوەکان هێرشەکانی ئیسرائیلی پشڕاست کردۆتەوە.
شایانی باسە هەواڵدەری فاکس نیوز پاش چەند کۆبوونەوەیەکی نەهینی ئەم ماوەیەی ڕێبەرانی ئیسراییل, هەواڵی لەوە دا کە ئەو وڵاتە خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرش کردنەسەری دامەزراوەکانی ناوکەیی حکومەتی ئێرانن. سەرتیپ ئەمیر عویوی کە بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دیفاعی ئیسراییە پێشتر ڕایگەیاندوو که ئێران تەواوی هەوڵی خۆی بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکەیی ئەدات و هەربۆیە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەری.