یەکێکی دیکە لەو دیاردانەی دەسەڵاتداریی ئاخوندان بەهۆی هەژاری وبرسیەتیەوە بۆ خەڵکی ئێرانی هێناوە، گەڕان لەنێو پاشماوەکانە لەلایەن ژنان و منداڵانەوە.
سیاسەتە دژە خەڵکیەکانی ئاخوندانی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا، جوێ لە لەناوبردنی چینی ناونجی،
یەکێکی دیکە لەو دیاردانەی دەسەڵاتداریی ئاخوندان بەهۆی هەژاری وبرسیەتیەوە بۆ خەڵکی ئێرانی هێناوە، گەڕان لەنێو پاشماوەکانە لەلایەن ژنان و منداڵانەوە.
سیاسەتە دژە خەڵکیەکانی ئاخوندانی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا، جوێ لە لەناوبردنی چینی ناونجی، بەکردەوە کۆمەڵگەی ئێرانی بە دوو بەرەی زۆر جیا یانی زۆرینەی هەژار و کەمینەی دەوڵەمەند دابەش کردوە، بە جۆرێک کە زۆرێک لە خەڵک توانای دابین کردنی ژەمێکی خواردنیان نیە بۆیە ناچارن بۆ بژیوی ژیان روو لە پاشماوەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی خواردن و کەلوپەلی کۆنە.
هەر لەو بارەوە رۆژنامەی وەتەنی ئەمرۆ کە سەربە سپای پاسدارانە لە زمان عەلی ئەکبەری سەیاری یەکێک لە جێگرانی وەزیری تەندروستی رژێم نووسی: لە ئێستادا 30 لەسەدی خەڵکی ئێران برسین و نانی ووشکیان نیە کە ئەو ئامارە لەلایەن وەزارەتی خزمەتگوزاریەوە تەئید کراوە. هەژێنەرتر ئەوەیە کە ئەم دیاردەی گەران لە پاشماوەکان رەگەز و تەمەن و ساڵ ناناسێت و خەڵکێکی زۆر لە تەمەنی جیاجیا له ژن و پیاو و پیر و لاو و منداڵ خەریکی ئەو کارەن.
بە هەڵدانەوەی لاپەرەی چاپەمەنی و گوێگرتن لە میدیاکانی رژێم و دیانپێدانانی سەران و مۆرەکانی رژێم دەبینین که لە کۆمەڵگەی ئێراندا کارەساتێک بەرێوەیە:
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا 17ی ڕەزبەری 95 لەو بارەوە لە زمانی موسەوی چ٠Šلک یەکێک لە مۆرەکانی رژێم لە وەزارەتی بێهزیستی نووسی: یەکێک لەو مەسەلانەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زیاتر بەرچاو دەکەوێ، بوونی کەسانێکە کە بۆ بژیوی ژیان بەناچار لە شەقامەکاندا کار دەکەن و خەریکی سواڵن و منداڵانی کار و سەرشەقام لەوانەن.
ئەو مۆرەی رژێم لە درێژەدا دەڵێ: هەروەها لە ئێستادا لەگەڵ ژن گەلێک بەرەوڕووین کە بە تەنیا بۆ دابین کردنی بژیو ناچارن لە شەقام و میترۆ و پارەکەکاندا کار بکەن، کە بەداخەوە ئەم دیاردەیە تا دێ زیاتر پەرەدەستێنێ. خواردن یەکێک لە پێویستیەکانی ئەو ژنانەیە و ناتوانین بڵێین کە ئەو کەسانە بەبێ خواردن بژین. بەهۆی ئەوەی ئەو ژنانە کاریان نیە و بە زۆری گیرۆدەی مەوادی هۆشبەرو ئەو بابەتانەبوون خەڵکیش هاوکاریان ناکەن.
لە ئاکامدا یەکێک لە رێگەکانی دابین کردنی بژیو بۆ ئەو ژنانە جوێ لە لەشفرۆشی، رووکردنه لە پاشماوەکان و بۆ دۆزینەوەی کەل و پەل و پاشماوەی خواردنی خەڵک هەوڵ دەدەن، یان ئەوەی کە لە ناو پاشماوەکاندا ئەو کۆنانە بدۆزنەوە کە بۆ فرۆشتنەوە ببێ و بەشێک لە پێویستیەکانیان بەو پووڵەی بەدەست دێ، دابین بکەن.
ماڵپەری هەواڵی ئومێد 14ی ڕەزبەری 95 لە پێوەند بەو ژنانەی لە پاشماوەکاندا دەگەڕێن و کێشەکانی بەردەمیان نووسی: زۆر جار ئەو ژنانە لەلایەن پیاوانەوە دەستدرێژی ج٠Šنسیان دەکرێتەسەر یان لێیان دەدرێ. زۆرجار دەبیستین کە ئەو دەستکەوتانەی لە پاشماوەکان بەدەستیان هێناوە بە زۆر لێیان وەردەگیری یان بە نرخێکی زۆر کەمتر لێیان دەکڕن. تێکڕای ئەو بابەتانە دەرخەری دۆخی ناڵەبار و ناسکو بێ بەرگەیی ئەو کەسانەیە. ئەوەی کە بوونی هەیە و ئێمە ناتوانین کەتمان و حاشای لێبکەین، بوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لەو ژنانەیە کە بەهۆی هەژاری و گیرۆدەییان بە مەوادی هۆشبەر، خەریکی کاری گەران لەناو پاشماوەکاندان.
هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 14ی ڕەزبەری 95 نووسی: پارکی شار، شوش، دەروازەغار، مەولەوی، سێڕای ئازەری، فەرەحزاد، پارکی لەویزان، ئەمانە تەنیا بەشێکن لەو شوێنانەی تاران کە تیایاندا جوێ لە پیاوان منداڵان، و هێندێ جار لەگەڵ ئەو ژنانەدا رووبەروو دەبی کەله پاشماوەکاندا دەگەڕێن. زەرپیز، هەڵاوسانی پیست و باقی حەساسیەتەکانی کە بەهۆی پێوەندی راستەوخۆی دەست لەگەڵ کەل و پەلی پیس تووشی مرۆڤ دەبێ ئەو نەخۆشیانەن که لە کەمینی ئەو کەسانەدایە کە لە پاشماوەکاندا دەگەڕێن.
هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا 30 گەلاوێژی 94 لەژێرناوی "نانی دۆزراوە لەسەر سفرەی پاشماوەگەڕەکان" نووسی: خەڵکێک کە لە نێو پاشماوەکانی شاردا بە دوای کەلوپەلگەلێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە فرۆشتنیان پووڵ دەستخەن و لەو رێگەوە خەرجی ژیانی خۆیان دابین بکەن. ئەو پاشماوانە لە پشتی کێوی "بابا موسا" لە بجنوردە.
هەواڵدەری فارس ی سەر بە سپای پاسداران 5ی جۆزەردانی 95 لە راپۆرتێکدا لە ژێرناوی "گەران لە ناو پاشماوەکان رێگەیەک بۆ خۆ رزگارکردن لە برسیەتی" نووسی: ئەمرۆژانە گرانی خەرجی ژیان، پاشماوەکانی کردوە بە سەرچاوەی داهات، ئەوانەی لە پاشماوەکاندا دەگەرێن بەهۆی سەختی ژیان و نەداری و بێکاری و بێ لانەیی و گیرۆدەبوون بەمەوادی هۆشبەر و هەزار هۆی دیکە روویان لەو کارە کردوە.
رۆژنامەی حکومەتی عەسری ئێران 14ی ڕەزبەری 1395 لە ژێرناوی کاروباری ئەو ژنانەی پاشماوە کۆدەکەنەوە، نووسی: ئەوەی زۆربەی ئەو ژنانەی پاشماوە کۆدەکەنەوە گلەییان لێی هەیە هەلسوکەوتی هێزەکانی شارەوانی و ئەو کەسانەیە کە بەشێوەی نافەرمی پاشماوەکان لێک جیا دەکەنەوەو بەناوەندەکانی هەمار (ئەنبار)ی پاشماوەی دەدەنەوە، هەروەها لە زاری یەکێک لەو ژنە چەوساوانەوە دەنووسێ: شارەوانی دەڵێ پاشماوە هیی ئێمەیەو ئێوە مافی کۆکردنەوەی پاشماوەکانتان نیە. جاپاشماوە کۆنەکەینەوەو دەسفرۆشی نەکەین ئەی چۆن زکمان تێر کەین؟ لەژێر لچەوە دەڵێ: دەڵەی لەم وەڵاتەدا زەرفی پاشماوەکانیش خاوەنیان هەیە.
مالپەڕی حکومەتی سەلامەت نیوز 14ی ڕەزبەری 95 لە زاری لەیلا ئەرشەد یەکێک لە مەدەدکار و فریادرەسانی کۆمەڵایەتی تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خەسارە کۆمەڵایەتیەکان لەوێوە سەرهەڵدەدەن کە نادادپەروەری لە دابەش کردنی سەرچاوەکاندا کرابێ و دەنووسێ: ئەو ژنانەی لە پاشماوەکاندا دەگەڕێن بەهۆی مەسەلە جەستەیی و رەگەزیەکانیانەوە لەگەڵ زۆر کێشە رووبەروو دەبن. بێ توانایی لە جیاکردنەوەی پاشماوەکان و ناشارەزایی لە جۆری کار و بازاری پاشماوەکان، زۆر جار دەستکەوتەکانیان بە کەمترین نرخ لەلایەن کڕیارەکانه وه دەکڕدرێ.
زوڵم و چەوساندنەوەی ژنانی پاشماوەگەڕ لەلایەن مۆرەکانی شارەوانی و پەیمانکارەکان:
کاتێ مۆرەکانی شارەوانی و پەیمانکارەکانی سەربەو دەزگایەی رژێم زوڵم لە ژنان و منداڵانی چەوساوە و بێ بەش دەکەن، بۆ رژێم مایەی شەرم و روورە٠ش٠Šه. لەو بارەش ئەگەر سەرێک لە چاپەمەنی و قسەی مۆرەکانی ئەو رژێمە بدەین پەی به کارەساتی گەورە لە کۆمەڵگەی ئێرانی ئەسیری ئاخوندان دەبەین.
رۆژنامەی حکومەتی عەسری ئێران 14ی ڕەزبەری 1395 لە زمانی یەکێک لەو ژنانەی کە بە شەودا پاشماوەکان دەگەڕێ و پاشماوە کۆدەکاتەوە، کەلە ناکاو ماشینێکی سپای لێ پەیدا دەبێ، دەنووسێ: شارەوانی بە رۆژدا ناهێڵێ کار بکەین، ئەگەر ببینن خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەین لێمان وەردەگرن و دەیکەنە ماشینی تایبەت بە کەلوپەلە دۆزراوەکان. ئەوەش لە حاڵی شەوان....
هەر ئەو سەرچاوەیە دەرێژە دەدا: لە کێشە بنەڕەتیەکانی ئەو ژنانەی پاشماوە خڕ دەکەنەوە ئەوەیە کە دەستکەوتەکانیان بە کەمترین نرخ لێ دەکڕن، چوونکە شارەوانی راستەوخۆ پاشماوەکان لە ژنان ناکڕێ بۆیە ناچارن بی فرۆشن بەوانەی کۆنە و پاشماوە دەکڕن، ئەوانیش ئەوندەی بۆ حیساب ناکەن، بۆ یەک کیلۆ ئالەمنیۆم هەزار بۆ دوو هەزار تمەن دەدەن. ئەو٠Šش ئەگەر پیاوەکان پێ یان نەدەگوتن ئەوندەشیان بۆ حیساب نەدەکردن.
هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 14ی ڕەزبەری 95 دەنووسی: زۆربەی ئەو کرێکارانەی پاشماوە کۆکردنەوەیان کردۆتە پیشە، لە راستیدا بوونە کەرەستەی هەرزان بۆ دەڵاڵەکانی کڕینی پاشماوە. لەو نێوەدا دۆخی ژنان و منداڵان کە هیچ پشتیوانیەکیان نیە و بەهۆی برسیەتی و نەداریەوە سەردەکەن بەناو سەتڵی پاشماوەکاندا زۆر خراپترە.
ماڵپەڕی حکومەتی سەلامەت نیوز 24ی جۆزەردانی 95 لەو بارەوە دەنووسێ: کۆکردنەوەی پاشماوە لە هەموو جیهان ئەرکی شارەوانیە. لێرە شارەوانی ئەرکی خۆی بە پەیمانکارەکانی سپاردوەو ئەرکەکانی خۆی بەجوانی جێبەجێ ناکا. لێرەدایە کە کارەساتەکە دەست پێدەکاو منداڵ دەچێتە دونیای پاشماوەکانەوە.
رۆژنامەی حکومەتی پارسینە 17ی سەرماوەزی 93 سەبارەت بە کۆکردنەوەی پاشماوەکان لە پارێزگای تاران نووسی: ئەوانەی پاشماوە کۆدەکەنەوەو هەماری دەکەن لە قەراخ و کەناری تاران و شارەکانی دەورووبەر هەماری تایبەتیان هەیە، یان ئەوەی کەلوپەلە کۆنەکان لە ماڵەکانیان لێکجیا دەکەنەوەو هەماری دەکەن. ئەوانە ژمارەیەک لەو کەسانە دەناسن کە کۆنەکان دەکڕن و سات و سەودای خۆیان لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن.
رۆژنامەی ئیبت٠Šکار 27ی رێبەندانی 86 لە زاری بەناو کارناسێکی ژینگەیی رژێم نووسی: تێکڕای ئەو کەسانەی خەریکی ئەو کارە ناقانوونیەن تووشی کێشەی رۆحی و جەستەیی بوون و بەهۆی پێوەندی لەگەڵ پاشماوە پیسەکان و کەلوپەلی تیژی وەک ئاسن و شیشە هەڵگری نەخۆشیگەلی وەک ئیدز و هیپاتیتن. بەڵام تەنیا شتێک بۆ خاوەنکاری ئەو پاشماوە دزانە گرینگە ئەو سوودەیە کە لەو رێگەوە پێیان دەگا.
هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا 17ی سەرماوەزی 95 وێڕای ئیشارە بەوی کە تاجرانی پاشماوە شوێنی دیاریان نیە نووسی: دۆزینەوەی کریارانی کۆنەو پاشماوە کارێکی قورس نیە. زۆربەیان لە ئینتێرنێتدا ئاگاداریان بڵاوکردۆتەوە و هەر کەسەو بەپێی شاره زا٠Šى خۆی پاشماوەو کۆنەکان دەکڕێ.
هەروەها هەواڵدەری حکومەتی مێهر 6ی بەفرانباری 94 لە زمانی یەکێک لەو ژنانەی پاشماوەکان دەگەڕێ، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەو پاشماوانە بەکێ و لە کوێ دەفرۆشێ، نووسی: ئەگەر ناوی یەکێکیان بێنم لەلایەن شارەوانیەوە دەگیرێ و رۆزی و بژیوی خۆم دەبڕم.
راگەیاندنی رژێم و ئێعتراف بە بوونی منداڵی کارو پاشماوەگەڕ:
یەکێک لە خراپترین کارەساتەکانی کە رژێمی ئاخوندی بەسەر منداڵانی دا هێناوە ئەوەیە کە منداڵان بەجێى یاری و ژیانی منداڵانە و چوونە قوتابخانە، تووشی کاری کۆکردنەوەی پاشماوەو کۆنە بوون.
ئەو منداڵانەی هەموو ژیانی منداڵیان خەریکی کۆکردنەوەی جیاکردنەوەی کەل وپەلی کۆنەن و لە سەرەتایی ترین خزمەتگوزاری تەندروستی بێ بەشن، بۆ ئەوەیە کە رێژەیەکی کەم پووڵ لە خاوەنکار وەرگرن.
ماڵپەڕی حکومەتی رێگەی دانا 30ی بانەمەڕی 95 وێرای بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەسەر منداڵێک کە خەریکی گەران لەناو پاشماوەکانە، دەنووسێ: هێشتا سەرەتای شەوە کوڕێکی 8 ساڵان کە باڵای هێشتا بەقەد سەتڵ و زەرفی پاشماوەکان نابێ و بە هاوکاری هاورێکەی و لارکردنەوەی سەتڵەکە دەچتە ناوی و بۆ پاشماوە دەگەڕێ و هەرچەند چرکە جارێک سەر دەردێنێ و شتێک دەداتە دەست هاوڕێکەی، بینینی ئەو حاڵە زۆر هەژێنەڕە.
هەواڵدەری حکومەتی مێهر 6ی بەفرانباری 94 لە ژێر ناوی " پەتای گەنج دۆزینەوەی پیس لە شاردا" خێرەکەی دەڵاڵان دەیبەن، نوسی: لە شاری بیرجەند گەران لە پاشماوەکاندا بۆتە پەتایەک کە دەگوازرێتەوە، رۆژانە خەڵکێکی زۆر بەدەر لەبابەتی تەمەن و رەگەز، دەچنە ریزی ئەو کەسانەوە. لەمرۆدا لە هەر شوێنێکەوە تێپەڕ دەبی دەبینی خەڵکێکی زۆر بۆ دابین کردنی ژیانیان سەریان کردوە بەناو پاشماوەکاندا و لە ناو ئەو پاشماوانەدا بۆ بژیوی ژیانیان دەگەڕێن.
ماڵپەڕی سەلامەتنیوز 24ی جۆزەردانی 95 راپۆرتێکی لەژێر ناوی "گەڕان لەناو پاشماوەکان" چەوسانەوەی شاراوەی منداڵانی کاره، نووسی: کاری منداڵان ناقانوونیە، بەڵام ئێستاش که پێ دەنێینە شەقامەکان کەم نین ئەو منداڵانەی کە لە چواررێیانەکاندا گوڵ دەفرۆشن و لە میترۆکاندا پێ بەپێی دایکیان دەستفرۆشی دەکەن. ئەو منداڵانە لەچاو هاوتەمەنەکانیان کە لە کورەخانەکاندا کار دەکەن لە دۆخێکی باشتردان. وە ئەو منداڵانەی لە کورەخانەکاندان هێشتا زۆر خۆشبەختترن لەو منداڵانەی لە ناو پاشماوەکاندا خەریکی دۆزینەوەی کۆنەو پاشماوەن.
ماڵپەڕی حکومەتی سەبا لەژێرناوی کەس هەستی بە منداڵیم نەکرد لە ناو پاشماوەکاندا، دەنووسێ: ئەگەر تەنیا 10 دەقیقە لە شەقامێکدا چاوەرێ بین نزیک بە 30 منداڵ کە لە زبڵ و پاشماوەکاندا دەگەرێن و دەم و دەستیان روتەو هیچی پێوەنیە، دەبینین کە زۆربەی ئەو منداڵانە هەڕەشەی تووشبوون بە ئیدز و هیپاتیتیان لە سەرە.
بەڵێ، ئەوە دیاری رژێمێکە کە رۆژگارێک بە فێڵ و فتووری تایبەتی خۆی، شیعاری هێنانی پووڵی نەوتی بۆ سەر سفرەی خەڵک دەداو بەڵێنی برق و ئاوی مفت و بەلاشی دەدا. بەڵام لە راستیدا هەژاری و دۆخی کارەساتباری ژنان و منداڵانی ئێران، لە ئاکامی دزی و بەتاڵان بردنی بەبەرنامەی سەرمایەی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژێم لەلایەک، وە لەلایەکی دیکە بەکارهێنانی سەرمایەی خەڵکی ئێرانە بۆ کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی و هەناردەکردنی ترۆریزم بۆ وەڵاتانی دوور و نزیک.
بێ گوومان هەر وەک سەرانی رژێم بەبەردەوامی ئیشارەی پێدەدەن و مەترسیان لێی هەیە کە ئەو دۆخە دەتوانێ بە رووخانی رژێمەکەیان کۆتایی بێ. ترس له کڵپەی توورەیی لەشکەری هەژار و برسی وەڵات ئارام و قەراری لێ بڕیون.