گروپی تایبەتی اف ای تی اف کە دامەزراوەیەکی جیهانییە بۆ بەرەنگاری پوڵ سپی کردنەوە و دابینی دارایی بۆ تیرۆریزم, لە دانوستانێکدا لە شاری پاریس و بە بەشداری زیاتر لە ۲۰۰ دەوڵەت و سازمانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.
بەپێی بڕیاری ئەم دانوستانه, ئەندامیەتی ڕووسیە لەم دامەزراوەیە هەڵپسێردراو ڕژیمی ئاخوندی و کورەی باشور لەم لیستەدا ماونەتەوە.
بوونی وڵاتێک لەو لیستەدا بە واتای ئەوەیە کە ئەم دامەزراوە لە ئەندامان خۆی کە تۆڕێکەو لە چەندین وڵات دا بوونیان هەیە, داوا دەکات پەیوەندییه داراییەکانیان بۆ بەرگری لە پوڵ سپی کردنەوە و پەرەگرتنی تیرۆریزم ڕابگرن.
ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاند حکومەتی ئاخوندی ئێران لە ساڵی ۱۳۹µی هەتاوی بەڵێنی دابوو کەم کۆڕیەکانی بۆ بەڕیوەبردنی یاساکانی ئەو دامەزراوەیە قەرەبوو بکاتەوه, بەڵام دەرفەتەکەی لە ساڵی ۱۳۹· لەدەست دا.