چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سوریە بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی گروپێکی ڕێکخراوی القاعیدە بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،لە باکووری ڕۆژئاوای سوریەکوژران.
ئەم دوو کەسە ڕۆژی هەینی 5ی رەشەمە لە نزیک گوندی "قاح" لە نزیک سنووری تورکیەکرانە ئامانج.
سپای ئەمریکا لەو بارەوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە. .
هەروەها هێزەکانی پاراستنی شارەکانی سوریە، کە بە "کڵاو سپییەکان" ناسراون، ڕایانگەیاند کە ئاگرەکەیان کوژاندەوە کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دروستبووە و دوو تەرمی نەناسراو دۆزراوەتەوە .
جێگەی باسە، ئەو دوو کەسە کوژراوە ئەندامی گروپی "حەراس الدینن، کە پێشتر لە گروپی "تەحریر شام" جیابوونەوە، کە گەورەترین گروپی چەکداری پارێزگای ئدلبن.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان یەکێک لە کوژراوەکان ناسنامەی عێراقی هەیە .
پێشترئەبو حەمزە ئەلیمنی، یەکێک لە ئەندامانی بەناوبانگی "حەراس ئەلدین" لە مانگی ژوئن ساڵی ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئیدلەب کوژراوە.
هەروەها لە ساڵی ٢٠ ١٧دا هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئەبو خەیر ئەلمەسری یاریدەدەری پێشووی ئوسامە بن لادن و فەرماندەی دووەمی القاعیدەیان لە سوریەکردە ئامانج.