بەڕێزان کومیتەکان و تێکۆشەرانی سازمانی خەبات له ووڵاتانی ئوروپاو ئەمریکا!
لە گەڵ هومێد بە سەرکەوتنی شۆڕشی ڕەوای نەتەوەی کوردو تێکڕای نەتەوەکانی ئێران داواکارین لە بۆنە و مەراسیمی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی، بە لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردیی و هەڵگرتنی هێما نەتەوەییەکان، هاوڕێ لەگەڵ کوردستانیانی دیکە بەشداریەکی چالاک و بەرچاوتان هەبێ لە مەراسمی نەورۆز و ئەرکی نەتەوەیی خۆتان بەرێوەبەرن و رۆحی یەکیەتی و برایەتی بپارێزن.
پێکەوە نەورۆزی ١٤٠ ٢ دەکەینە هەوێنی یەکیەتی نەتەوەیی و نێڵدانی خەباتی شێلگیرانە دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی و هاتنەدیی مافە نەتەوەییەکان.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێکخستنی دەرەوە