ڕۆژی شەممە ۶ی ڕەشەمە ١٤٠ ١ی ههتاوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە بەیاننامەیەیەکدا ڕوسیەی تاوانبار کرد بەوی کە فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانی بۆ کوشتنی خەڵکی ئۆکراین و هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە بە کار دەهێنێت و پێداگری لە سەر ئەوە کردوە کە هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی گواستنەوەی فرۆکە بێفرۆکەوانی ئێران بۆ رووسیە.
لە دڕێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووه کە سزا دەخرێتە سەر بەرپرسانی رژیم کە دەستیان لە ناردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ روسیە هەیە و ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی به ههموو شێوهیهک لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.
جێگەی ئاماژەیە، یەکیەتی ئەوروپایش گەمارۆی خستە سەر · کۆمپانیای رژیمی ئێران که ڕۆڵیان هەبووە لە پشتیوانی سەربازی رژیم بۆ روسیە و لەشکرکێشی ئەو وەڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی µی ڕەشەمە, یەکیەتی ئەوروپا دەیەمین بەستەی سزاکانی بۆ سەر مۆسکۆ دیاری کرد و هەروەها لەو چوارچێوەدا ئەو یەکیەتیە گەمارۆی خستۆتە سەر بەشێک لە کۆمپانیاکانی رژیمی ئێران کە لە بەرهەمهێنان و ناردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سوپای روسیە دەستیان هەیە.