شۆڕش حاجی
هۆزی مەنگور یەکێک لەهۆزە دیارەکانی کوردستانن و لەمێژووی کوردیش جێ پەنجەیان دیارە وکەسانی وەک هەمزئاغا و باپیرئاغایان هەبووە کە لە شۆرشی شێخ عوبەیدوللای نەهری و هەڕوەها رووبەرووبوونەوە پاشای قاجار دەستی بالایان هەبووە و بۆ نەهێشتنی ستەم و بێ عەداڵەتی زۆر ئازایانە رووبەرووی دژمن بوونەتەوە. هۆزی مەنگوڕ لە شەش تیرەی (مروەت، ئامان، زێرن، شەم، زێن، خدر) کە زۆرینە بە تیرەی مروەتە کە نیشتەجێی مەهابادن و ئەوانی تریش لە شارەکانی سەردەشت، پیرانشار، میراوە، ڕەبەت، قەڵادزێ و حاجیاوا نیشتەجێن.لەسەر هۆزی مەنگۆر زۆر وتراوە و دەوترێ و زۆرجار بە گشتاندنی بابەتێک ناحەقیان لەبەرانبەر ئەکرێ و وەک خۆی پێناسەی ئەو هۆزە گرینگ و زۆرەی کوردستان ناکرێ و هەر ئەوەش وای کردووە هەتا ئێستاش ئەو کەسانەی فریوخواردوون وسەر بەو هۆزەن بە دردۆنگیەوە بیر بکەنەوە و خەتی خۆیان تێکەڵ بە خەتی نیشمانی و نەتەوەیی نەکەن و لەوەش خڕاپتر هەستی ئەو کەسانەش کە لەسەرەتاوە لەبەرەی گەل دابوونە و ژمارەشیان کەم نییە بریندار بکرێ و هەموو جارێ نائومێد بن. بێگومان هۆزی مەنگور ژمارەیکی بەرچاو شۆرشگێر و کەسی باشیان هەیە و ئەو سیما ناحەزەی لەسەر هۆزی مەنگور لەلایەن هێندێکەوە پەرەی پێ ـەدرێ زیانی بۆ کوردستان بەگشتی و جولانەوەکەی ئەبێ. بێگومان کەسانی تاوانبار نەک سەر بە مەنگور لەهەر شوینێک و لەهەر تیرەیک بن ئەبێ سزای خۆیان وەرگرن بەلام گشتاندن و تەڕ و ویشک سوتاندن کارێکی زۆر نابەجێ و پڕ زیانە و بەبەرینکردنەوەی باوەشمان ئەبێ بازنەی کەسانی شۆرشگیر لەو هۆزە بەرینتر بکەینەوە و ئەو چەکەی ساڵیانێکە دژمن یاری پێ ئەکا لەژێر دەستیان دەربێنین و لە قوناغی ئێستا دا کە شۆرشی ژینا لەئارادایە هەنگاوێکی پڕ کاریگەر ئەبێ.بێگومان سەرکەوتن بۆ گەلە و ئەو خرۆشانە جەماوەریەی لەماوەی 6مانگی رابردوو لەوەلاتی ئێران بینیمان خرۆشانێک نییە کە بەهۆی بەرز و نزمی هەستێکی کاتی سەری هەڵدابێ تا بەئاسانی دابمرکێتەوە. ئەزموونی زیاتر لە 4دەیەی دەسەلاتداریەتی ئاخوندان هیچ گومانێکی بۆ گەلانی ئێران نەهێشتوتەوە کە ئیتر ئەو رژیمە ناتوانێ لەقازانجی خەڵک دابێ و کۆدەنگیەکی گشتی بوونی هەیە بۆ گۆرین ولەناو بردنی رژیمی ئاخوندی. لەم نیوەدا هۆزی مەنگور دەتوانێ ئەرکی میژوویی خۆی لەراست برا و هاونیشتمانیانی بە جێ بگەێنی و لە رێگەی پیاوماقولان و سەرۆک و کەسە خاوەن پێگەکانی ، پاک کردنەوەکی گشتی لەناو هۆزی مەنگور رابگەێنن . بێگومان ئەگەر هیچ جوڵەیکیش نەکەن و تەنیا ئەو کەسانەی چەکیان پێیە چەک دانێن گەورەترین زیان بەو دەسەڵاتە ئەگات و زەربەێکی کاریگەر ئەبێ. هەر چەند لە ئێستاش دا زۆرێک بە نەهێنی لەپێوەندیدان لەگەڵ حیزب و لایەنەکان بەڵام پێویستە بە ئاشکرا و بەگشتی هەواڵی پاککردنەوەی هۆزی مەنگو لە سیخور و بەکرێگیراو بڵاو بکریتەوە و ئاشت بوونەوەێکی نەتەوەیی درووست ببێ.