بەپێی هەواڵێکی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، رۆژی پێنج شەممە 22ی ڕەزبەر
ئیتالیا سێ کەسی ئێرانی کە هەڵگری پاسپۆرتی ساخته(تەقەلوبی) ئیسراییلی دەستگیر کرد. ئەو سێ کەسە کە نەقشەی ترۆریستی رژێمی ئێرانیان پێ بوو، لە ئیتایاوە بۆ تورکیە نێردرانەوە.
بەپێی هەواڵ، حکومەتی ئیتالیا ئەو رووداوە بە بەرپرسانی ئیسراییل وتووەو کە ئەو سێ کەسەی لە رێگەی سربستانەوە بۆ تورکیە ناردۆتەوە.
بەرپرسانی ئاسایشی ئیسراییل خەریکی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ئەگەری پێوەندی ئەو سێ کەسە بە هێرشی ترۆریستی دژ بە ئیسراییلیەکان لە سەرانسەری جیهان.
لەو راپۆرتەی ئەلعەرەبیەدا هەروەها هاتووە کە مانگی ژانویەی رابردوویش، دوو ئێرانی دیکە بە پاسپۆرتی ساختهى ئیسراییلی لە هیند دەستگیرکراون. بەپێی هەواڵەکە ئەو دووە ژن و مێرد بوون کە چەند ساڵ لە هیند ژیاون و ویستوویانە بەو پاسپۆرتانە سەفەری ئەمریکا بکەن.
هەروەها ساڵی 2014 دوو ئێرانی کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بە پاسپۆرتی ساختهى ئیسراییلی بچنە وەڵاتی کینیا، لە فرۆکەخانەی نایروبی دەسگیرکران کە هەردووکیان بەپێی قانوونی بەرنگاری ترۆریست مەحکوم بە دوو ساڵ زیندان و جەریمەی قورس کران.