ئانتۆنیۆ گوترش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگهیاند که ڕۆژی دووشەممە درێژترین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە زیاتر لە پێنج هەفتە دەخایەنێت دهست پێ دهکات. بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی «پی بی اس»، ئەمە لە کاتێکدایە کە جیهان لەگەڵ نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤدا دەجەنگێت، لەوانە لەشکرکێشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، سەرکوتکردنی ناڕازییان لە ڕووسیە و بێلاڕووس، نوێبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و هەوڵدان بۆ رێککەوتنی ئاشتی ئیتیوپی ،کە بۆ ماوەی دوو ساڵە له نێوان حکومەتی نیشتمانی و یاخیبووان لە ناوچەی (تیگرای) کۆتایی پێ هاتوه. هەروها ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کە لە ٤٧ وڵاتی ئەندام پێکهاتووە، له کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی مافی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە، لەوانە جیاکاری، ئازادی ئایین، مافی نیشتەجێبوون و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی سزا ئابوورییەکان دژی حکومەتەکان لەسەر خەڵکی ئاسایی. هەروەها حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم لەم ئەنجومەنەدا بەشداری دەکات. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «پی بی اس »، لە هەلوومەرجێکدا کە ئێران بە هۆی شههیدکرانی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی رەوشتهوه دووچاری ڕاپهڕین و ناڕهزایهتی بۆتهوه و خهڵکی ئێران ڕووبهڕووی سهرکوتی دڕندانهی هێزه تیرۆرستیهکانی ئهم دهسهڵاته بۆتهوه، نوێنهری ئهم دهسهڵاته ڕێگهی پیدراوه که لهم ئهنجومهنهدا قسهبکات. بە پیێ راپۆرتی « پی بی اس » ، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێدەچێت ئەمریکا هەوڵی لێپرسینەوە لە پەکین بدات لە بەرامبەر سەرکوتکردنی چالاکوانانی لایەنگری دیموکراسی لە چین و هۆنگ کۆنگ و نیگەرانییە دێرینەکانی لە تهبهت و پرسەکانی ناوچەی سینکیانگی ڕۆژئاوا.