دامەزراوەی دیفاع لە دیموکراسیەکان لە ووتارێکدا نووسیویەتی لە کاتێکدا کە هیوای بازاڕی تمەنی ئێران بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠ ١٥ کەم تا زۆر نرخی تمەنەکەی بە جێگیری هێشتبووەوە، داڕمانی هیواکان بۆ بوژانەوەی بەرجام بۆتە هۆی زیادبوونی گۆشەگیریی تاران و هەڵکشانی زۆری نرخی دراوەکانی.
بە وتە ی ئەم دامەزراوە بیرمەندە، لە ساڵی ٢٠ ١٨ کە ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران ٦ هەزار تمەن بوو، بەڵام شکستی بەرجام بەهای ڕیاڵەکەی بە بەردەوامی بۆ ماوەی چوار ساڵ کەمکردەوە.
تا ئەم دواییانە ئاسۆی درێژەدان بە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تا ڕادەیەک بەهای تمەنی ئێرانی بەرز دەکردەوە، بەڵام لەگەڵ زۆرتر بوونی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هاوکاری سەربازی لەگەڵ ڕووسیە دژی ئۆکراین، ڕیاڵ دەستی بە دابەزین کرد.
کاتێک ڕووداوێک دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای ڕیاڵ، تاران لە پاشکەوتی خۆی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخی دراوەکە بە جێگیری بمێنێتەوە. بەو پێیەی زۆربەی پاشکەوتەکەی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا بەستراوەتەوە، ڕێژیم لە مێژە سنووردار بووە بە زەخیرەی ئەرزی بیانی لە ناوخۆی ئێراندا.
هەر جارێک تاران ئەرز دەخاتە ناو بازاڕەوە، ئەم پاشکەوتانە بەردەوام لە کەمبوونەوەدان. بۆیە ئێران لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی کەمیی نەختینەیی دەبێتەوە.
دامەزراوەی دیفاع لە دیموکراسیەکان بەو ئەنجامە دەگات کە دابین کردنی خێرای سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم قۆناغەدا دەتوانێت دابەزینی بەهای ڕیال لە ئێراندا توندتر بکات و بە توندی زیان بە سیستەمی دارایی ئێران بگەیەنێت، کە "ئەوپەڕی فشار" دەخاتە سەر ڕێژیم بۆ ڕاگرتنی چالاکییە خراپەکانی