هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زەرورەتی هاوکاریی  حیزب و سازمانە سیاسیەکانی کوردستان

زەرورەتی هاوکاریی  حیزب و سازمانە سیاسیەکانی کوردستان

شۆرش حاجی

لەکاتێکدا کە وەلاتی ئێران بەگشتی ماوەی ٦ مانگە لە هەڵومەرجێکی هەستیار و لە قۆناغێکی نوێی خەبات وتێکۆشان دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی دایەو چەخماخە و پێکهێنەری، شۆرشکی بەرفراوانی سەرانسەری بە شەهید کرانی کچە کوردیکی بێ تاوان و خاوەنداریەتی لەلایەن خەڵکی دلێری کوردستان سەری هەڵدا و هەتا ئێستاش بەردەوامە، مخابن ئەو جۆرەی پێویستە حیزب و ریکخراوە کوردییەکان ئامادەکاریی پێویستیان بۆ ئەو قۆناغە جوێیە لە خەبات و تێکۆشان نەکردووە.

خەڵکی کوردستان لەماوەی ئەو ٦مانگە دیمەنێکی کەم وینەی یەکگرتوویی و هاوخەباتیان لەسەرجەم شارەکانی کوردستان نەخشاند و ئەو داوایەشیان لە حیزب و ریکخراوەکان هەبوو کە بە دروستکردنی بەرەێکی کوردستانی کورەی خەبات لەدژی دەسەلاتی دیکتاتور زیاتر نێل دەن و خەبات و تێکۆشانیان ببنە قۆناغێکی نوێی هاوتەریب لەگەڵ قۆناغی ئێستای ناوخۆ. هه روەک جنابی کاک بابەشیخ حوسەینی، سکرتیری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران له چاو پێیکەوتنیک دا لەگەل کورد کانال دەڵێی نە خشه ڕێگای سازمانی خەباتی کوردستان یەک گرتویه، دەبی هەمووان ئاوا بیر بکنەو و هەولی بۆ بدەن.

ئەوەی تا ئێستا بینداروە جێگەی پەسەند نییە و هەر چەند لەسەرەتاوە وتاری یەکێتی و یەکریزی بوو بە بابەتی گەرمی باسەکان و چەندین جوڵەش لەو پێوەندییە هەم لەلایەن حیزبەکان و هەمیش کەسایەتی وروناکبیرانی دەروەی حیزبەکان درا، بەلام لەسەر عەرزی واقع هەتا ئێستا هەوڵەکان نەچوونەتە ناو خانەی کردارەوە و هاوپەیوەندیەکی درووست و پەسەندی حیزبەکان درووست نەبووە. بەداخەو نەک شتێکی بەرهەست درووست نەبووە بەڵکو  ئەوەی پێشتریش هەبوو لەپاشەکشێ دایە و جیاوازیی بیرورای هێندێ لەحیزبەکان ئالوزیی درووستکردووە و دوورەدیمەنی هاوکاریی و پێوەندیی حیزبەکانی لێل کردووە.

هەڵبەت مەبەست لە باس کردنی ئەو لایەنە لاوازییەی پێوەندی حیزبەکان بۆ ئەوە نییە بێ هیوایی درووست بکرێ، بەڵکو بەمەبەست دەستنیشان کردنی لاوازیی و هەوڵ بو چارەسەرکردنی کێشەکانە.

ئەوە راستیە ئەو دۆخەی ئێستا لەئاستی چاوەروانیەکانی گەل دانیە و خەڵکی کوردستان بەبەردەوامی ئەو رەوشە نیگەرانی روویان تێدەکا و پاش ئەو خەبات و قوربانی دانەی گەلەکەمان لەشورشی ژینا کردی بەرپرسیارەتی گەورە لەئەستۆی حیزب و،لایەنەکانە ونابێ بێ مشووری باڵ بکێشی بەسەرماندا.

پێویستە بەروحی یەکتر قەبوڵ کردن و رێزی بەرانبەر و باوەربوون بە دیمۆکراسی و پلورالیزمی سیاسی لەگەڵ یەکدی بجولێینەوە و قازانجە کاتیە حیزبیەکان وەلابندرێ و قازانجە نەتەوەییەکان بکرێنە سەر لەوحەی کار و بڕیارەکانمان لەپێناو خەڵکی مەینەت دیتووی کوردستان دەستی برایەتی و هاوکاریی بخەینە ناو دەستی یەکتر و ناکۆکی و ئیختلافەکان وەلا بنێین.

ئەو رەوشەی ئێستا ئەبێندرێ لە ئاستی دیپلوماسی دەرەوە جیاواز لە ناکوکی و هەوڵدانەو هەر کەس بۆخۆییەکان یەکجار،لاوازە و لەئاستی قەبارەی خەبات و تێکۆشانی کورد دا نییە. بێگومان لەنەبوونی یەکێتی و یەکریزی ناوخۆییمان وەلاتانی دەرەوەش ئەو جۆرەی کە پێویستە حیساب لەسەرمان ناکەنەوە و لەرەوشێکی وەها دایە کەسانێکی وەک رەزا  پەهلەوی دەبنە بڕیاردەری سیاسی و مانۆری گاڵتەجارییانە لەژێر ناوی ئۆپوزسیون و ئاڵترناتیوی رژیمی ئاخوندی لێ ئەدەن.

کۆتایی هێنان بەو رەوشە نادیار و نەگونجاوە تەنیا بە بریارێکی بەبڕشتانەی حیزب وسازمانە سیاسیەکان دەکرێ و پێویستە بەبێ هیچ ترس و دودڵیەک هەموو حیزبەکان لەدەوری یەک کۆببنەوەو لەسەر خاڵە هاوبەشەکانیان ساغبوونەوە درووست بکەن و مەرجعێکی بەرفراوانی کوردستانی درووست بکرێ. نابێ فەرامۆشی بکەین کە لەبەردەم ئەزموونێکی میژوویی داین و هەر جۆرە ناوشیاری و کەمتەرخەمیەک داهاتووی گەلەکەمان ئەخاتە مەترسی جیددیەوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 18 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەرورەتی هاوکاریی  حیزب و سازمانە سیاسیەکانی کوردستان

زەرورەتی هاوکاریی  حیزب و سازمانە سیاسیەکانی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران