ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوە و پترۆشیمی ئێران, یان کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێران و لەوانە دوو کۆمپانیای گواستنەوە کە بنکەیان لە چینە راگەیاند
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمە، حکومەتی ئەمریکا لە هاوکات ئەندامانی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی مکزیک و ٢٠ کەشتیی پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکانی چینی و ڤێتنام و شەریکەیەکی سویدی کردە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەبووە.
کۆمپانیای پتروشیمی بوشێهر لە تاران و کۆمپانیای پتروشیمی شیراز لە پارێزگای فارس، دوو کۆمپانیای پتروشیمی ئێرانین کە ڕۆژی پێنجشەممە خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
ئەم ئابڵۆقانە لەگەڵ ئابڵۆقە نەوتییەکانی ئێرانن و بە هۆی ڕۆڵی ئەو دامەزراوانە لە قاچاخی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران دابین کراون، حکوومەتی ئاخوندی ئێران ئەو دەسکەوتانەی لەو بوارەدا دەستی دەکەوێت بۆ ئاژاوەگێڕی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی بەرامبەر ئەوروپا سەرف دەکات.
رژیمی ئاخوندی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی خۆدەربازکردن لە گەمارۆ نەوتییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی دڕندانەی نارازیانی دژە حکومەت و هەروەها دوابەدوای هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ مۆسکۆ بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن بۆ بەکارهێنانی ڕووسیە لە هێرشەکانی دژی ئۆکراین چەندین جار سزا خراوەتە سەری.
پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ۹ کۆمپانیای بە هۆی ڕۆڵی بەرهەمهێنان و فرۆشتن و گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلاری پترۆشیمی و نەوتی ئێرانی بۆ کڕیارانی ئاسیایی سزا دابوو و خستویە لیستی ڕەشەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ ی ڕێبەندان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، نووسیویەتی کە ٦ کۆمپانیا لە کۆی ٩ دامەزراوی گەمارۆدراو لە ئێران هەن و سێ کۆمپانیای دیکەی لە مالزی و سەنگاپور ئابلۆوە خراوەتە سەریان