خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۱۴ی ڕەشەممە, شیرین عیبادی، پارێزەری ناسراوی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە کاردانەوە بە کوشتنی ئەمیر عەلی موسەوی کازمی، منداڵێکی دوو ساڵان لەسەر جادەی وەزەنە لە شاری ئیسفەهان لە توویترەکەی نووسیØ› "ئایا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر جادە تاوانە؟ ئایا باوەشکردن بە منداڵان تاوانە؟ بەڵێ! تا ئێران داگیرکراوی بن دەستی دەسەڵاتی ئاخوندی بێ, ژیان و هەناسەدان تاوانە!"
هەروەها دوێنێ هەژماری تویتەری ۱µ۰۰ وێنە بڵاویکردەوە، ئەمیر عەلی موسەوی کازمی، منداڵێکی تەمەن ۲ ساڵان کە لەگەڵ دایک و باوکی و برا دووانەکەیدا سەفەریان کردووە، بەهۆی تەقەی هێزە تایبەتەکانەوە لە باوەشی باوکیدا لەکاتی خەوتندا کوژراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ئیسفەهان ڕۆژی شەممە هەواڵی پشتڕاست کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە ڕێگاکانی پارێزگای ئیسفەهان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری بنەماڵەی ئەمیر عەلی موسا کازمی کرد و منداڵە دوو ساڵانەکەیان لەم ڕووداوەدا کوژراوە.