پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کورتەیەک سەبارەت بە جەنگی سوریە!

کورتەیەک سەبارەت بە جەنگی سوریە!
ئا، و: زمزیران

شەڕی ناخۆیی لە وەڵاتی سوریە نزیک بە 6 ساڵە بەردەوامەو ئاکامی ئەو شەڕەش کوژرانی ز٠Šاتر له 300 هەزار مرۆڤی بێ تاوان و ماڵوێرانی و ئاوارەیی بە ملوێنانی کەس و بێ سەروشوێنی هەزاران کەسی دیکەی لێکەوتۆتەوە. ئەوەی روون و ئاشکرایە هۆی درێژە کێشانی ئەو شەڕە کەوتنەوەی ئەو هەموو خەسارەت و زیانانە، پشتیوانی رژێمی ئێران و گروپە ترۆریستە هاوپەیمانەکانی و راکێشانی روسیە بۆ بەشداری چالاکاک لە شەڕەکە بوو.

شەڕی ناخۆیی لە وەڵاتی سوریە نزیک بە 6 ساڵە بەردەوامەو ئاکامی ئەو شەڕەش کوژرانی ز٠Šاتر له 300 هەزار مرۆڤی بێ تاوان و ماڵوێرانی و ئاوارەیی بە ملوێنانی کەس و بێ سەروشوێنی هەزاران کەسی دیکەی لێکەوتۆتەوە. ئەوەی روون و ئاشکرایە هۆی درێژە کێشانی ئەو شەڕە کەوتنەوەی ئەو هەموو خەسارەت و زیانانە، پشتیوانی رژێمی ئێران و گروپە ترۆریستە هاوپەیمانەکانی و راکێشانی روسیە بۆ بەشداری چالاکاک لە شەڕەکە بوو.

بەڵام یەکێک لەو هەواڵانەی لەمرۆدا بۆتە سەردێڕی باسی هەموو هەواڵدەریەکان، رووداوەکانی سوریە بەتایەبەت گفتوگۆ و ئەو وتوێژانەیە کە بڕیارە رۆژی شەممە 24ی ڕەزبەر لە لۆزانی وەڵاتی سوئیس بەرێوەبچێت.  ئەو وتوێژانە لەو بارە گرینگ و بە بایەخە کە ئەمریکا چەند رۆژێکە وتووێژەکانی لەگەڵ روسیە راگرتبوو، دوبارە دەستیان بە وتووێژەکانیان سەبارەت بە سوریە کردەوە.

ئەگەر سەرنجێکی رووداوەکانی سوریە بدەین، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، جان کێری چەند جار رایگەیاندبوو کە ئەگەر روسیە پابەندی بڕیارەکانی تایبەت بە سوریە نەبێ، وتووێژەکان لەگەڵ روسیە رادەگرێ. کە لەگەڵ بەردەوام بوونی لە بوردومانی حەلەب لەلایەن روسیەوە ئەمریکا لە 12ی رەزبەرەوە وتووێژەکانی راگرتووە.

راگرتنی وتووێژەکان مانای ئەوە بوو کە لە خاڵێکدا هیچکام لەو دوو لایەنە ئامادە نەبوون پاشەکشە بکەن و ئیمتیاز بە یەکتر بدەن. ئێستا کە ئامادەن وتووێژەکانی دەست پێ بکەنەوە یانی ئەوەی کە یەکێکیان ئامادەی ئیمتیازدانەو لەو بارەوە وەعد و بەڵێنگەلێک لە ئارادایە.

بەڵام پرسیار ئەوەیە کام لایان پاشەکشەی کردوە؟

هەر چەند لە ئێستاوە ناکرێ دەقیق بگوترێ، بەڵام بەپێی عادەت ئەمریکا ناتوانێ‌ پاشەکشە بکات، چوونکە ئەوە ئەمریکا بوو وتووێژەکانی لەگەڵ روسیە راگرتوە، یانی ئەوە ئەمریکا بوو ئەم سینارۆیەی سازکردوە و ناتوانێ‌ یەکجێ پاشەکشەی جیددی بکاو بەبێ ئەوەی روسیە ئامادەی پاشەکشە و ئیمتیازدان بێ دیسانەوە وتووێژەکان دەست پێ بکەنەوە. لەلایەکی دیکەو بەپێی یاسای هێز بێ ئەوە روسیەیە کە لە ئاکامدا دەبێ پاشەکشە بکات.

شایەد ئێستا ئەو پرسیارە بێتە پێش کە لەم دۆخەدا کە روسیە لە باری سەربازیەوە لە سوریە باڵا دەستە، چۆن پاشەکشە دەکا؟

بەڵی لە باری سەربازیەوە باڵا دەستە، بەڵام قانوونی هاوسەنگی هێز ژمارەیەک بابەت و مەسەلە لەخۆ دەگرێ کە باری سەربازی تەنیا لایەنێکی ئەو مەسەلە. لە هاوسەنگی هێزدا دەبێ باری ئابووری و نێودەوڵەتیش لە بەرچاو بگیرێ. بەتایبەت لە باری ئابووریەوە روسیە لە ئێستادا تەنگژەو قەیرانی زۆری هەیە. بۆ نمونە رۆی 19ی ڕەزبەر رۆژنامەی حکومەتی دونیای ئیقتیساد سەبارەت بە ئابووری روسیە نووسی: ئەورۆ ئابووری روسیە نشستی زۆری هەبووە. دابەزینی نرخی نەوت لە پاڵ ئابڵوقە ئابووریەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو کێشەی لەبەردەم باری ئابووری ئەو وەڵاتەدا دروست کردوە. روسیە لەلایەن بانکە نێودەوڵەتیەکان بە وەڵاتێک پێناسە کراوە کە داهاتوویەکی لێڵ و تاریکی هەیە.

بە لەبەرچاو گرتنی رای چاودێران، کە روسیە لە سوریەدا ئامانجی درێژماوەی نیە، هۆی ئەو هەموو پێداگریەی بۆ مانەوە لە سوریە دەبێ چ بێ؟

راستیەکەی ئەوەیە کە روسیە وەک رژێمی ئێران لە سوریە ئامانجی درێژماوە یان باشتر بڵەین بەرژەوەندی و قازانجی نیە. روسیە لە ژێر فشاری ئابڵوقە ئابوریەکانی رۆژئاوا، مەسەلەی ئوکراین و نرخی نەوت دایە و ئەوەش دەزانین کە زیاتر لە 50لەسەدی داهاتی روسیە لە هەناردەکردنی نەوتە و بە دابەزینی نرخی نەوت ئیتر ئەو کارتی فشارەی بەدەستەوە نەما کە رۆژئاوا بخاتە ژێر فشار و کۆسپیان بۆ دروست بکات و ئیمتیازیان لێ وەرگرێ، بۆیە پێشوازی لە داواکەی رژێمی ئێران کرد و بەشداری شەڕی سوریەی کرد. بەڵام بەشداریەکەی تا ئەو جێگەیە کە قازانجی بۆی هەبێ. ئەگەر بە قازانجەکانی گەیشت گوێی لێ نیە کە رژێمی ئێران و ئەسەد بکاتە قوربانی و پشتیان بەردا. ئێستا بۆچی بەردەوامە؟ چونکە دەیهەوێ زۆرترین ئیمتیاز وەدەست بێنێ. بەڵام لە دوای راگرتنی وتووێژەکان لەلایەن ئەمریکا، بەو جێگە گەیشتووە کە بکەوێتە ئیمتیاز وەرگرتن یان نە؟ ئەوەش لە رۆژانی داهاتوودا روون دەبێتەوە.

شەممە 24ی ڕەزبەر وتووێژەکان لە سوئیس دەست پێ دەکا، بەڵام تا چەند ئەو وتووێژانە دڵخۆشکەرن؟

گوومانی تێدا نیە کە زۆر بابەتی ناروون لە شەڕی سوریەدا بوونی هەبە. بەڵام تەنیا هۆیەک رۆژئاواییەکان دەتوانن حیسابی بۆ بکەن و پێداگری لەسەر بکەن، خۆراگری و مقاومەتی خەڵکی حەلەب و ئۆپزسیۆنە.

راستیەکەی ئەوە کە تا ئێستاش خۆراگری ئەوان بووە کە رۆژئاواو وەڵاتانی نەیاری ئەسەدی بەو بروایە گەیاندوە کە پشتیوانیان لێ بکەن. دەنا ئەگەر ئەوان حەلەبیان بە دەستەوە بدایەو خۆراگریان نەکردایە، بابەتی سوریە ئەورۆ بەو شێوەی ئێستا نەدەبوو و رۆژئاوا مەیدانی زیاتری بە رژێمی ئێران و روسیەو ئەسەد دەدا. ئێستاش تەنیا خۆراگریە لەبەرامبەر هێرشە خوێناویەکاندا دەتوانێ قازانجی سیاسی و سەربازی بۆ خەڵکی ئەو شارەو سوریە هەبێ.


8 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورتەیەک سەبارەت بە جەنگی سوریە!

کورتەیەک سەبارەت بە جەنگی سوریە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران