بڕیارنامەی ژمارە ١٠ ٠ لە کۆنگرەی ئەمریکا زۆرینەی بە دەست هێنا کە پشتیوانی لە گەڵاڵەی ۱۰ خاڵی خانمی مریەمی ڕەجەوی کرد ٢٢٣ نوێنەری گەلی ئەمریکا پشتیوانی لە خواستی گەلانی ئێران بۆ کۆمارێکی دیموکراسی دەکەن.
ئەو بڕیارانەی کە دراون:
۱.پیلان و هێرشە ترۆریستییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕابردوو و لە ئێستا لە دژی هاووڵاتییان و بەرپرسانی ئەمریکا و هەروەها ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەوانەش پیلانی تیرۆریستی دژ بە کۆبوونەوەی "ئێرانی ئازاد ٢٠ ١٨-ئەڵتەرناتیڤ"لە پاریس مەحکووم دەکات.
۲. داوا لە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئەمریکا دەکات هاوکاری هاوپەیمانانی ئەوروپا بکەن، لەوانەش وڵاتانی بالکان و ئەو ناوچەیەی کە ڕژیمی ئێران بوونی لەو ناوچەدا زۆرتر کردووە. بۆ لێپرسینەوە لە ڕژیمی ئێران بە ئامانجی داخستنی بنکە ئاژاوەگێڕیەکانی و دەرکردنی بەرپرسەکانی ڕژیم کە لە ژێر ناوی دیپلۆماسی لەو ووڵاتانە نیشتەجێن، هەر بۆیە و داوا لەو وڵاتانە بکرێ کە پێش بە چالاکییە ئاژاوەگێڕانەکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بگرن.
۳. لەگەڵ گەلانی ئێران دەبین کە بە شێوەیەکی ڕەوا خەبات دەکەن بۆ ماف ئازادی و هەروەها سەرکوت و کوشتنی دڕندانەی خۆپیشاندەران لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە مەحکووم دەکەن.
۴. دان بە مافی خەڵکی ئێراندا دەنێت کە خەبات بۆ دامەزراندنی کۆمارێکی دێموکراتیک لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت دەکەن و ئێرانێکی نائەتۆمی بەفەرمی بناسێت.